ئەمەریکا و تورکیا واژۆ لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ وزەی ئەتۆمی ئاشتی دەکەن
- هەواڵ
- 26 ئەیلوول

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هەماهەنگیی وزەی ئەتۆمی بۆ ئاشتی لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا واژۆیان لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هەماهەنگیی وزەی ئەتۆمی بۆ ئاشتی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ 25ی ئەیلوولی 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سپی کە دوو کاتژمێر و 20 خولەکی خایاند، بە ئامادەبوونی هەردووکیان؛ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا واژۆیان لەسەر یاداشتنامەکە کرد.
لێدوانی فەرمی: ئاڵپئارسڵان بایراکتار لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، قۆناغێکی نوێ بۆ بەهێزترکردنی هاوبەشییەتی تورکیا و ئەمەریکا لە بواری وزەی ئەتۆمی بۆ ئاشتی دەستی پێ کردووە و هیوای خواست ئەنجامدانی کارەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە سوودی هەردوو وڵات تەواو بێت.
لە لایەکی دیکەوە: میدیاکانی نزیک لە ئاک پارتی ئاماژە بەوە دەکەن، چاوەڕێ دەکرێت لە ڕێگای ئەو پڕۆژانەی بۆ ڕێککەوتنەکە ئەنجام دەدرێن، هاوبەشییەتی ستراتیژی هەردوو وڵات لە زۆربەی بوارەکان هەر لە تەکنەلۆژیا و وزەوە تاوەکو وەبەرهێنان لە ژێرخاندا بەهێزتر ببێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا





