بەڕێوەبەری سۆمۆ: ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ کوردستان درێژخایەنە و کۆتایی بە کێشەکان دەهێنێت
- بزنس
- 26 ئەیلوول

عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، سبەی شەممە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە و سەرجەم ئاستەنگییەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت لابراون، دڵنیایشیدا کە ڕێککەوتنەکە گەرەنتی مافی سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان و عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین مانگ دانوستان، حکومەتی کوردستان و عێراق لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت گەیشتنە ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش مافی کۆمپانیاکان گەرەنتی دەکرێت، قەرزەکانیان پێدەدرێتەوە و بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتیش 16 دۆلاریان بۆ دیاری کراوە و لەبری پارە نەوتیان پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بەغدا، کە پەیامنێری ئاڤا میدیاش تێیدا ئامادە بوو، باسی لەوەکرد، ڕێککەوتنەکەیان دوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بووە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە کوردستان و دڵنیاییان پێداون بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان، لە قۆناغی یەکەمیشدا 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت خەرج دەکرێت، ئەو پارەیەش لە هەژماری عێراق لە بانکی فیدراڵی ئەمریکا دادەنرێت لە بەرامبەریشدا بە هەمان بڕی پارە قەرەبووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
وتیشی، ئەم ڕێکارە کە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستان پەیڕەو کراوە ڕێکارێکی جیهانییە و لەگەڵ کۆمپانیاکانی باشووری وڵاتیش پەیڕەوی دەکەن تا ئەو کاتەی کۆمپانیای ڕاوێژکاری بڕی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەر کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان بەجیا دەخەمڵێنێت، لەسەر ئەو بنەمایەش ڕایدەگەیەنن کە سبەی 27ـی ئەیلوول کاتژمێر 6:00ـی بەیانی دەست بە وەرگرتنی نەوتی کوردستان دەکەن و لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی دەرەوەی دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ ڕێککەوتنەکە کاتی نابێت، بەڵکو دەبێتە سەرەتایەک بۆ ڕێککەوتنێکی درێژخایەن و هەمەلایەن لەسەر کۆی کایەی بەڕێوەبردنی وزە لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان و کۆتاییهێنان بە کێشەکان، بەوەش وڵات خاوەن یەک کۆمپانیای نەوتی هەناردەکاری نەوت دەبێت و حکومەتیش دەتوانێت داهاتێکی ئەوتۆی بێتەدەست کە بتوانێت یاسای بودجەی ساڵانە وەک خۆیی و پابەندییەکانیشی بەرامبەر هاووڵاتیان لە سەرانسەری وڵاتدا جێبەجێ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟






