
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی گشتیی مەهەپە هۆشداری دەدات لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی و بانگەشەی ئەوەش دەکات ئیسرائیل هەسەدە بە جۆرێک ئاراستە دەکات تاوەکو چەک دانەنێت و نەبێت بە بەشێک لە پرۆسەی ئاشتی.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەردەوامن، لیژنەیەکی پەرلەمانی بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینەسازی یاسایی بۆ چەکدانانی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنرا و لیژنەکە بەردەوامە لە کارەکانی.
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە گفتوگۆیەک لەگەڵ ڕۆژنامەی (تورکگوین Türkgün) ڕایگەیاند، ئیسرائیل بووەتە هۆی ناسەقامگیربوونی ناوچەکە و بە جۆرێک لە جۆرەکان شەڕی لە دژی شەش وڵات ڕاگەیاندووە.
لە گفتوگۆکە باخچەلی تۆمەتی ئەوە دەخاتە پاڵ ئیسرائیل کە هانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەدات و بە جۆرێک ئاراستەی دەکات کە چەک دانەنێت و نەبێت بە بەشێک لەو پرۆسەی ئاشتییەی لە تورکیا دەستی پێ کردووە کە باخچەلی و تورکیا بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناوی دەبەن.
باخچەلی هۆشداری دەدات لەوەی ئەوانەی لەسەر شەڕ و ئاژاوە دەژین و دژی ئاشتی و ئارامین، هەراسانبوون بە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیربوونی ناوچەکە، بۆیە هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ لەباربردنی پرۆسەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا کە هەسەدە بە باڵی سووریای پەکەکە دەناسێنێت، تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای نوێی سووریا وەک بەشێک لەو پرۆسەیە لەقەڵەم دەدات. بە هەموو جۆرێک ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕەت دەکاتەوە، بە هەڕەشەی دەزانێت لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





