
دیمەنی بۆریی نەوت . گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای دوو ساڵ و شەش مانگ، بڕیارە کاتژمێر 6ـی بەیانی ڕۆژی شەممە، نەوتی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەوە هەناردەی فیشخابوور بکرێت و لەوێوەش هەناردەی بەندەری جەیهان بکرێت. بە تێکڕا نەوت لە سنووری هەولێرەوە تا دەگاتە بەندەری جەیهان زیاتر لە 900 کیلۆمەتر دەبڕێت.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014ـەوە بۆری نەوتی سەربەخۆی بونیادناوە و نەوتی کێڵگەکانی کوردستانی پێ هەناردە دەکرد، کە لە خورمەڵەوە درێژ دەبێتەوە بۆ فیشخابوو. بەڵام لە ساڵی 2023 هەناردەکردنی نەوت بەو بۆرییە وەستا. بڕیارە بەیانی بەهەمان ڕێگا نەوت هەناردە بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی زۆری بۆرییەکانی نەوتی کوردستان پەیوەستکراون بە کێڵگەی خورمەڵە کە 26 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە. سبەی 190 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی خورمەڵەوە پەمپ دەکرێت و هەناردە دەکرێتەوە.
بۆری کێڵگەی خورمەڵە بەم ناوچانە تێپەڕ دەبێ. لە خورمەڵە دەچێتە بەردەڕەش لەوێوە بۆ عەین سەفنە، دواتر بۆ جەبەل كەند ئینجا بۆ ئەلقوش دواتریش بۆ دهۆك و سلیڤانی و دەگاتە فیشخابوور. درێژی ئەم ڕێگایە 281 کیلۆمەترە. دواتر بۆرییەکە تێکەڵ بەو بۆرییە دەبێت کە عێراق لە ساڵی 1974 دروستیکردووە و دەپەڕێتەوە بۆ سنووری تورکیا. لەم شوێنە نوێنەری کۆمپانیای نەوتی باکوور هەیە نەوتەکە پەمپ دەکات بۆ بۆری نەوتی تورکیا.
لەناو خاکی تورکیا بۆری نەوتی ئەو وڵاتە بەم شوێنانە تێپەڕ دەبێت، لە شرناخەوە بۆرییەکە دەچێت بۆ مێردین پاشان بە ئورفە و عەنتاب تێپەڕ دەبێت تا دەگاتە عوسمانییە، لەوێوە بۆ ئادەنە ئینجا بۆ عەمبارەکانی نەوتی عێراق لە بەندەری جەیهان. درێژی ئەم ڕێگایە 620 کیلۆمەترە.
بەمجۆرە نەوتی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەوە تا دەگاتە بەندەری جەیهان زیاتر لە 900 کیلۆمەتر دەبڕێت.
باکگراوند: لە عێراق دوو بۆریی هەناردەکردنی نەوت هەیە، یەکێکیان بۆریی نەوتی کوردستانە، ئەوەی دیکەیان بۆریی نەوتی کەرکووک بۆ جەیهانە. ئەو بۆرییەی عێراق خاوەنداریەتی دەکات لە ساڵی 1974 بەپێی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا دروستکراوە. ئەو بۆرییە بەمجۆرە دەستپێدەکات. لە کەرکووکەوە دەچێتە بێجی، لەوێوەش بۆ ناوچەی فەتحە نزیکی مووسڵ ئینجا بۆ فیشخابوور. ئەو بۆریە لەلایەن چەکدارانی داعش لەساڵی 2014 تەقێنرایەوە و دوای 11 ساڵ هێشتا عێراق نۆژەنی نەکردوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو






