سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: بڕیاری گوێگرتن لە ئۆجەلان لە دەسەڵاتی کۆمیسیۆنی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 ئەیلوول

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
بەوتەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تا ئێستا لەو کۆمسیۆنە پەرلەمانییەی کە بۆ ئاشتی دروستکراوە باس لەوە نەکراوە گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکانی ئۆجەلان بگیرێت. بڕیاری ئەمە لە دەسەڵاتی کۆمسیۆنەکەدایە.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی خێراترکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەردۆغان دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی ڕاگەیاند و داوای لە هەموو پارتە سیاسیەکانی تورکیا کرد بەشدار بن لە کۆمیسیۆنەکە.
لێدوانی فەرمی: نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتی، "تاوەکو ئێستا لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، دیموکراسی و برایەتی باس لە گوێگرتن لە سەرنج و پێشنیازەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەکراوە و بە دەنگی زیاتر لە نیوەی ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە دەتواندرێت بڕیار لەوە بدرێت".
سەرۆکی کۆمیسیۆن ناتوانێت بە تەنیا ئەم بڕیارە بدات. ئێمە هیچ شتێک لە ڕای گشتیی تورکیا ناشارینەوە و جگە لە یەک کۆبوونەوە کە زیاتر پەیوەندی بە دۆخی ئەمنییەوە هەبووە، ناوەڕۆکی سەرجەم کۆبوونەوەکانمان ئاشکرا کردووە.
پێویستە ئەمەش بزانیت: ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە کاتێکدایە، بەردەوام بەرپرسانی دەم پارتی داوا دەکەن شاندێکی کۆمیسیۆنەکە سەردانی ئۆجەلان بکات و گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکانی بگرێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و خودی ئەو پارتەش بە پێنج ئەندام لە کۆی 51 ئەندام لە کۆمیسیۆنەکەدا بەشدارە.
باکگراوند: ئەم کۆمیسیۆنە لە دوای چەکدانانی سیمبولی گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە 2025-08-01 دامەزرێندرا و تاوەکو ئێستا 12 کۆبوونەوەی ئەنجام داوە. جگە لە ئیی پارتی، سەرجەم پارتە خاوەن فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانی تورکیا (ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە، دەم پارتی) و چەند پارتێکی دیکە بە چەند ئەندامێک بەشدارن لە کۆمیسیۆنەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەین بۆ کڕینی ئاو لە هەر وڵاتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ ڕێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم





