
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەگەرێکی زۆر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: شەڕی غەززە لە دووەم ساڵی نزیک دەبێتەوە و هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە چڕتربوونەوەتەوە بەڵام تائێستا لایەنە شەڕکەرەکان و نێوەندگیرەکان لەسەر نەخشەڕێگایەکی هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێم وایە لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە ڕێککەوتووین، ماوەی چوار ڕۆژە دانوستانە چڕەکان بەردەوامن، تا ئەو کاتەی کە پێویست بێت بەردەوام دەبین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو و هەمەلایەنە لەسەر غەززە..
ترەمپ گوتیشی، ڕێککەوتنەکە دەبێت کۆتایی بە شەڕ و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان لەخۆبگرێت، هاوکات گفتوگۆکان زۆر جددین و هەموو وڵاتانی ناوچەکە سەرقاڵی دانوستانەکانن.
زانیاریی زیاتر: ئیدارەی ترەمپ پلانی ئاشتی لە 21 خاڵدا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە خستووەتە بەردەم سەرکردەکانی عەرەب و چاوەڕوان دەکرێت پلانەکە لەلایەن قەتەرەوە بگەیەنرێتە سەرکردایەتیی حەماس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






