
کۆبوونەوەی پارێزگاری شاری گرنیکا و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی ئاڵوگۆری بازرگانی، گەشتیاری، کولتووری و وەرزشی، ئەکادیمی و کشتوکاڵی، پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای گرنیکای ئیسپانیا بوونە دەستەخوشکی یەکتری.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی تەواوکردنی هەنگاوەکانی یاداشتی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان پارێزگای (هەڵەبجە و گرنیکا) ڕۆژی هەینی 26-9-2025، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی پارێزگای گرنیکای کرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەخێراکردنی یاداشتی لەیەکتێگەیشتن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەستەخوشکی هەر دوو شار کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، پارێزگاری گرنیکا، دەڵێت، دوای دیراسەکردنی ئەندامانی ئەنجوومەن و هەڵسەنگاندنی ورد، ئێمە بڕیارمانداوە کە لەگەڵتان کاربکەین تاکو هەردوو شار ببنە دەستەخوشکی یەکتر، ئەمەش بە ئامانجی ئاڵوگۆری، بازرگانی، گەشتیاری، کولتووری و وەرزشی، ئەکادیمی و کشتوکاڵ لەنێوان هەردوولا.
زانیاریی زیاتر: جەخت لە خێراکردنی یاداشتی لەیەکتێگەیشتن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەستەخوشکی هەر دوو شار کرایەوە، دوای دانانی بەرنامەیەکی هاوبەش وا بڕیارە پارێزگاری گرنیکا ساڵی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە بکات و دواتریش بۆ یادی ساڵانەی گرنیکا پارێزگاری هەڵەبجە بە سەردانێکی فەرمی بانگهێشتی گرنیکا بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەم جار لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زەوی دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات






