
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی نوجەبا هەڕەشەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەبارەت بە لەناوبردنی سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە "بووچ و بەتاڵ" ناودەبات و دەڵێت، ئەو مووشەک درۆنانەی ئاراستەی ئیسرائیلیان کردوون بەڵگەی بەهێزیی بەرەی مقاوەمەی عێراقن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، 27-9-2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وتارەکەیدا لەبەردەم کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڕەشەی لەناوبردنی سەرکردەکانی میلیشیاکانی عێراقـی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل کرد و وتی "ڕژێمی ئەسەدمان لە سووریا لەناوبرد، جموجۆڵی گرووپە چەکدارەکانی عێراقمان سڕکرد و سەرکردەکانیشیان ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، ئەوا لەناویاندەبەین".
لێدوانی فەرمی: حوسێن موسەوی، گوتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا ڕایگەیاند: وتارەکەی ناتانیاهۆ تەنیا هەڕەشەیەکی پووچە بۆ بەرگری لە شەڕی خاپوورکردنی غەززە، هەڕەشەکردن لە ئاشتی جیهانی و پێشێلکردنی هەموو بنەما نێودەوڵەتییەکانە و دەکرێت وەک هەواڵێک بۆ هەڵاتن لەو دۆخە تاڵەی کە خۆیی و دەوڵەتەکەی تێیدا دەژین، دابنرێت.
زانیاریی زیاتر: موسەوی، ئاماژەی بەوەشكرد، سەبارەت بە لێدوانەکەی ناتانیاهۆ بژاردەی كراوەیان دەبێت، ئەوانیش لەڕابردوودا هێزی "بەرەی مقاوەمەی عێراقیان" تاقی كردووەتەوە و هەموو ئەو مووشەك و درۆنانەی ئاراستەی هەستیارترین ناوچەی ئیسڕائیل کراون بەڵگەی حاشا هەڵنەگری تواناکانی بزووتنەوەی نووجەبا و هاوپەیمانەکانیەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەى نوجەبا، گرووپێکى چەکداریى سەر بە شیعەی عێراقە، لە ساڵى 2013ـەوە دامەزراوە، لە عەسائیبی ئەهلى حەق جیابووەتەوە و لایەنێکی پێکهێنەری حەشدی شەعبییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





