
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئاڤا نیوز
بەشی دەرمانسازی گیایی بۆ ساڵی دووەم، لە پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر دەرچووانی 12ی ئامادەیی وەردەگرێت، ئەوانەی لەم بەشە دەردەچن دەبن بە یاریدەدەری پزیشکی گیادەرمانی.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی ڕابردوو بەشی دەرمانسازیی گیایی لە پەیمانگەی تەکنیکیی مێرگەسۆری سەر بە زانکۆی پۆلی تەکنیکیی هەولێر کرایەوە، هاوکات تەنیا 17 قوتابی داواکارییان بۆ ئەم بەشە پێشکەش کرد.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەمساڵ پەیمانگەکە پلانی وەرگرتنی ژمارەیەکی زیاتری قوتابیانیانی هەیە، دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەشی زانستیی دەتوانن لە ڕێگەی زانکۆلاین داواکاریی وەرگرتن بۆ ئەم بەشە پێشکەش بکەن.
لێدوانی فەرمی: بەدر سوورچی، مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی گیایی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەسەر ئاستیی عێراق ئەم بەشە تەنیا بەشی زانستییە کە لە ڕووی تایبەتمەندییەوە بڕوانامە وەردەگرن. دەرچووان دەبن بە یاریدەدەری پزیشکیی گیادەرمانی، بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستیی دەتوانن مۆڵەتی کردنەوەی شوێنی تایبەت بە دەرمانی گیایی وەربگرن.
بەدر سوورچی لەم بارەیەوە ئەمانەشی وت:
- دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەشی زانستیی دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن و ئەوانەی وەردەگیرێن بەخۆڕایی دەخوێنن
- دەرچووانی پێنج ساڵی ڕابردووی پۆلی 12ـی بەشی زانستیی دەتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن، بەڵام ئەوان بە شێوەی پاراڵێل وەردەگیرێن.
- سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ڕەزامەندی داوە بە خەرجکردنی نزیکەی یەک ملیار دینار بۆ کڕینی ئامێر و پێداویستیی بۆ بەشەکە و پەیمانگاکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێر 33 هەزار دینار دابەزیووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی پچڕا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەیەوێت ڤیزا بە کەسانی قەڵەو، نەخۆشانی شێرپەنجە و شەکرە نەدات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن





