ڕاوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆ: ڕێبەری سەلامەتی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول

سامی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆ
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێبەری سەلامەتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و ڕاوێژکارێکی یاسایی وەزارەتی ناوخۆش ڕایدەگەیێنێت: بە جێبەجێکردنی ڕێبەرەکە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کەم دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام کار لەسەر بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگریی شارستانی کوردستان دەکات، بەمەش ئامێر و کەرەستەی پێویست و پێشکەوتوو دەخاتە بەردەم تیمەکانی فریاگوزاری لە سەرجەم پارێزگاکان، هەروەها کار لەسەر زیادکردنی توانای لۆجستی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە دەکات تاوەکو لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بتوانن بە باشترین شێوە و بەبێ زیان کۆنتڕۆڵی بکەن.
لێدوانی فەرمی: سامی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕێبەری سەلامەتی، ڕێبەرێکی هونەرییە و نزیکەی چوار ساڵ و نیوە لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ خەریکی ئامادەکردنین، ئامانج لێی مسۆگەرکردنی ژیانی هاونیشتمانیانە بەپێی ستانداردە جیهانییەکان.
زانیاریی زیاتر: پێویستە هەموو لایەک ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەکاربهێنن، بە تایبەت لە چۆنیەتی دروستکردنی باڵەخانە و شوینە گشتی و دووکانەکانیشدا، دوای ئەوەش هەڵمەتێکی فراوان بۆ ئاشناکردنی هاووڵاتیان بە ڕێبەرەکە دەستپێدەکەین. ئێمە ستانداردێکی یەکگرتوومان داناوە و پێشبینی دەکەین خۆپارێزی بچێتە ئاستیکی بەرزەوە، بۆیە دەبێت هەموو شوینەکان پابەندی ئەم ڕێبەرە بن، چونکە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کەم دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران






