
دیمەنی کۆبوونەوەی وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژینگەی عێراق
ئاڤا نیوز
سێ وەزیری حکومەتی عێراق لە میانی کۆبوونەوەیان، بڕیاریاندا دەست بە دانوستان بکەن لەگەڵ تورکیا لەپێناو دابینکردنی ئاوی پێویست ئەوەش تەنیا بۆ ماوەی دوو مانگ.
چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری سێ قۆڵی لەنێوان عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵ ، عۆن زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگە کرا، تێیدا کۆمەڵێک "پرسی گرنگ" تاوتوێ کران، "لە سەرووشیانەوە دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە و بەکارهێنانی مرۆیی، هاوکات پاراستنی باری ژینگەیی ڕووبارەکان و ڕێگریکردن لە پیسبوونیان و گفتوگۆکردن لەسەر پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی زستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند: کۆمەڵێک بڕیار درا، گرنگترینیان بەخێرایی دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ تورکیای دراوسێ بۆ بەردانی ئاو لەپێناو دابینکردنی پێداویستی ئاوی عێراق لە ماوەی مانگەکانی 10 و 11، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، جەخت لەسەر پابەندبوونێکی ڕژد کراوەتەوە بۆ پاراستنی ژینگە بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتە خۆجێیەکان، پرسی شیرینکردنی ئاوی دەریا و وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاویش خرانە بەرباس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە کەمی بەردانی ئاوی ڕووبارەکان لە وڵاتانی سەرچاوەوە و کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی یەدەگی ئاو، ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی 2025 وشکترین ساڵەکانە لەم ڕووەوە لە ساڵی 1933ـەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






