وەزارەتی بەرگری عێراق پلانی هەیە لە کەرکووک خانوو لەسەر زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان دروست بکات
- کوردستان
- 28 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
بڕیاری دروستکردنی یەکەی نێشتەجێبوون بۆ کارمەندانی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە سەر زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک، ناڕەزایەتی زۆری لەلایەن جووتیارانی ناوچەکەوە لێدەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی بەرگری عێراق بەنیازە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ کارمەند و ئەفسەرەکانی لەسەر زەوییەکانی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک دروست بکات. ئەم پڕۆژەیە بەتایبەتی لە یەکتربڕی 24ـی تۆپزاوا جێبەجێ دەکرێت، کە نزیکەی 27 هەزار پارچە زەوییە و بڕیارە بکرێتە خانوو.
ناڕەزایەتییەکان: ئەم هەنگاوەی وەزارەتی بەرگری عێراق لە کاتێکدایە کە بەپێی زانیارییەکان، پشت بە بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس دەبەستێت، کە لە بنەڕەتدا یاساکانیان هەڵوەشێنراونەتەوە. ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لەلایەن جووتیارانی ناوچەکەوە لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد و شێرزاد، دوو جووتیاری دانیشتووی گوندی تۆپزاوان، بە ئاڤایان وت: "بەڵگەنامەی فەرمیمان هەیە کە ئەو زەوییانە هی ئێمەن، ئێمە خاوەنی زەوین. بەڵام وەزارەتی بەرگری دەیەوێت بە زۆری زۆرداری داگیریان بکات، بەڵام بەخوا نایەڵین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو زەوییانەی کە وەزارەتی بەرگری عێراق بەنیازە خانوویان تێدا دروست بکات، دەکەونە سنووری گوندەکانی تۆپزاوا، ترکەڵان، یایچی، دیبەگە، تەپە، بڵاو، تەسین و کۆن. ئەم پڕۆژەیە ژیانی سەدان خێزانی جووتیارانی ئەو گوندانە دەخاتە مەترسییەوە و مەترسییەکانی گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا





