وەزیری بەرگریی عێراق سرووشتی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن ڕوون دەکاتەوە
- هەواڵ
- 29 ئەیلوول

سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی عێراق، سرووشتی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن ڕوون دەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "بووژانەوەی سوپای عێراق" هۆکار بووە بۆ هەڵسەنگاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی ساڵی ڕابردوو 2024 لە نێوان هەردوو لایەنی عێراقی و ئەمریکی واژۆ کرا، قۆناغی یەکەمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە ئەیلوولی 2025 کۆتایی دێت، قۆناغی دووەمیش لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، بۆ ماوەی ئەو ساڵەش ژمارەیەک هێزی لە هەرێمی کوردستاندا دەهێڵێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ـی ڕاگەیاند، پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوام دەبن، بەتایبەتی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕاهێنان، پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و دابینکردنی چەک و تەقەمەنی.
لەهەمان کاتدا: بەگوتەی عەباسی، عێراق و ئەمریکا پابەند دەبن بە پەرەپێدانی تواناکانی عێراق لە بوارەکانی ئاسایش و بەرگری، قووڵکردنەوەی هاوکاری ئەمنی دوو قۆڵی لە هەموو بوارەکاندا، لەوانەش شکستهێنانی داعش و هەوڵەکانی هاوکاری ئەمنی هەرێمی.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری بەرگریی عێراق جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە هاوکاری بۆ دابینکردنی پارچەی یەدەگ و بەردەوامی کەرەستە سەربازییە ئەمریکییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، پەرەپێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی ڕابردوو لەم بوارەدا لە پێشینەی کارەکانی وەزارەتەکەیانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






