
پیاوێکی قەڵەو جگەرە دەکیشێت. وێنە: cbmr
ئاڤا نیوز
لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە، جگەرەکێشان دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری لەش و ورگ بەتایبەتی.
چیرۆکی سەرەکی: پسپۆڕانی بواری تەندروستی و جگەرە توێژینەوەیەكی نوێیان كردووە و بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی كە جگەرە دەكێشن 10%ـی ئەو چەورییەی لە ورگیاندا كۆدەبێتەوە، هۆكارەكەی جگەرەیە.
لێدوانی فەرمی: نەڤید سەتار ،پزیشکی دڵ و خوێنبەرەکان لە زانکۆی گلاسکۆ لە سکۆتلەندا ڕایگەیاند: “هەرچەندە بەڵگەیەکی بەهێزمان هەیە کە جگەرەکێشان و زیادبوونی چەوری ورگ پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە، بەڵام هێشتا هۆكار نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین زیادبوونی چەوری ورگ تەبیا پەیوەستە بە جگەرەکێشانەوە”.
ئەمەش بزانە: توێژینەوەكە لەسەر 15 هەزار كەسی جگەرەکێش کراوە و دەركەوتووە زیادبوونی چەوری ورگیان، پەیوەندی بەو دووکەڵەوە هەیە کە بەهۆی جگەرکێشانەوە هەڵی دەمژن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
کەسێکی موسڵمان بووە سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی ڤیدیۆی کوشتن و سووتاندنی گەنجەکەی لالەزار نیشانی کەسوکاری دەدەن
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی ڕاگرتنی دەرماڵەی توێژێک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم





