
عەبدوڵڵای حاجی مەحموود و محەممەدی برای
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بڕیاری دوورخستنەوەی لە پارتی سۆسیال دیموکرات، بەڵام عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بڕیاری داوە بەشداری لە کۆنگرەی هەشتەمی پارتەکە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی پارتی سۆسیال دیموكرات كۆنگرەی نائاسایی ببەستێت بەو ئامانجەی خۆیان ڕێکبخەنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵای حاجی مەحموود نووسراوێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “بە فەرمی لەلایەن کۆمیسیۆنەوە وەک جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات ناسێنراوم و بڕیاری دوورخستنەوەشم بە نایاسایی دانراوە”.
ئەوەش بزانە: عەبدوڵڵای حاجی مەحموود ئامادەی خۆی و پشتیوانانی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کە "بڕیاری سڕکردنیان هەڵوەشاوەتەوە"، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرە ڕاگەیاندووە.
چی ڕوویدا؟ بەهۆی وەرگرتنی پۆستە حیزبییەکان، لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای برای ڕوویداوە و چەند جارێکیش هێزەکانیان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا پارتەکە سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەستنی کۆنگرە و دەیانەوێت بە زووترین كات و پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كۆنگرە ببەستن.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: ناکۆکی ئەو دوو برایە پێناچێت بەئاسانی چارەسەر بێت و کۆنگرە کێشەکانیان بنبڕ بکات، بەوپێیەی هەردووکیان بە دوو هاوپەیمانێتیی جیا بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت





