
دیمەنی هەڵکوتانە سەر یەکێک حەشارگەکانی داعش. وێنە؛ دژەتیرۆر
ئاڤا نیوز
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ڕێگەی 40 گورزی ئاسمانییەوە نزیکەی 50 حەشارگەی چەکدارانی داعش لە وادی شای لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لەنێوبراون.
وێنە گەورەکە: دۆڵی شای بە یەکێک لە ناوچە هەرە سەختەکانی باشووری پارێزگای کەرکووک دادەنرێت. ناوچەکە بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییە سەختەکەیەوە، لەدوای لەدەستدانی شارەکانەوە بووەتە پەناگەیەکی سەرەکی بۆ پاشماوەکانی داعش.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگاکە کە وێنەیەکی دەست ئاڤا کەوتووە، ئاماژەی بەوەداوە "تیمەکانمان بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ (دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و فیرقەی یەکەمی هێزە تایبەتەکان و فەوجێکی دژە تیرۆری سلێمانی) زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانیان لە پارێزگای سەڵاحەددین لە زنجیرە چیای حەمرین دۆڵی شای ئەنجامدا.
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی دژەتیرۆری عێراق "ئۆپەراسیۆنەکان بریتی بوون لە ئەنجامدانی 40 هێرشی ئاسمانی و پشکنین و وێرانکردنی 49 حەشارگە و ئەشکەوت، جگە لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی ئامادەکراو بۆ تەقاندنەوە و 40 گوللە هاوەن و 80 مووشەکی ئاربیجی و هەشت بۆمبی چێندراو و کۆمەڵێک ماددەی تەقەمەنی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






