
دیمەنێکی نێو کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی نەهێشتنی جموجۆڵەکانی داعش و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەکە، لە خانەقین کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەكە: بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنییەوە زۆرجار شانە نووستوەکانی چەكدارانی داعش لەناوچە کێشە لەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، جموجۆڵیان هەبووە، هەربۆیە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین جار هەماهەنگیی یەکتریان کردووە و ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بۆ ئەو ناوچانەی گومانی مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆرستانیان لێدەکرێت ئەنجام داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 29-9-2025، بە ئامادەبوونی جێگری میحوەری 6ی هێزەکانی پێشمەرگە، فەرماندەی فیرقەی 6ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەی فیرقەی 1ی پیادەی سوپای عێراق، ئەفسەرانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە ناوچەکە، لە بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشی خانەقین کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی زیاتر بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەکە، بە مەبەستی نەهێشتنی جموجۆڵی تیرۆریستان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






