ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە ناکۆکییەکانی نێوان محەممەد حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای برای سەر هەڵدەدەنەوە، کوڕەکەی عەبدوڵڵا هەڵدەکوتێتە سەر خانووەکەیان لە گوڵەخانە و وەریدەگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ناکۆکی لەبارەی پۆستە حیزبییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە گرژی لەنێوان محەممەد حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای برای دروستبوو، بەهۆیەوە عەبدوڵڵا لە پارتەکە دوورخرایەوە و دەست بەسەر ماڵ و موڵكیشی لە گوڵەخانە گیرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا لە هەڵەبجە، کاتژمێر چواری بەرەبەیان هێزێک بە سەرپەرشتیی دابان عەبدوڵڵا، دەچنە گوڵەخانە بۆ ئەوەی دەست بەسەر خانووەکەیان بگرنەوە، بەهۆیەوەش گرژی لەنێوان هێزی هەردوو برا دروست دەبێت و تەقە بەسەر یەکتریدا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە دابان هیچ پۆستێکی لەنێو پارتەکەدا نییە و ئەو کەسانەی لەگەڵیشی بوونە، پاسەوانی عەبدوڵڵای باوکیەتی، بەڵام تاوەکو ئێستا لەنێو ماڵەکەدا ماون و ئامادە نین چۆڵی بکەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەو کاتەی کە هێزەکەی دابان دەچنە نێو ماڵەکەوە، هیچ کەسێکی تێدا نەبووە و تەنیا پاسەوانێک لە دەرەوەی ماڵەکەدا هەبووە، گومانیش دەکرێت ئاسانکاری بۆ هێزەکە کردبێت؛ هەر دوای ئەو ڕووداوە هێزەکانی محەممەد حاجی مەحموود دەوری ماڵەکە دەدەن و تەقەیان کردووە، بازگەیەکیشیان لە دەرەوەی گوڵەخانە داناوە.
ئەوەش بزانە: ئەمە لەکاتێکدایە سۆسیال دیموکرات سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەستنی کۆنگرە و دەیانەوێت پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆنگرە ببەستن، سەرەڕای دوورخستنەوەشی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بەشداری دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت






