
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
ئاڤا نیوز
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بۆ ساڵی نوێی خوێندن ژمارەیەک بەشی زانستیی نوێ دەکاتەوە و قوتابییانی دەرچووی پۆلی 12 دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
وێنە گەورەکە: لەسەر بنەمای پێداوسیتی بازاڕ بۆ دەستی کاری ئەکادیمی جیاواز و لەگەڵ گەشەسەندنی بەردەوام و پێشکەوتنەکان زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بەش و کۆلێژی نوێیان کردووەتەوە، دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن بۆ ئەمساڵی خوێندن داوکاری وەرگرتن پیشکەشی ئەم بەشە نوێیانە بکەن.
لێدوانی فەرمی: پرۆفیسۆر دکتۆر ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گوتی: بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بەشی نوێیمان کردووەتەوە، ئەو بەشە نوێیانە بەپێی پێداویستی بازاڕ و گەشەپێدانی بەردەوام کراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەشە نوێیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکە هەولێر ئەمانەن:
- بەشی تەکنیکی تەلارسازی و باخچەکان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری
- بەشی تەکنیکی ئەندازیاری خزمەتگوزاری باڵەخانەکان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری
- بەشی هایدرۆپۆنیک لە پەیمانگای تەکنیکی خەبات، ئەم بەشە تایبەتە بە کشتوکاڵ کردن بە بەکارهێنانی کەمترین بڕی ئاو لەسەر ڕووبەرێکی دیاری کراوی زەوی کشتوکاڵی.
- بەشی ڕاگەیاندنی بازرگانی لە پەیمانگای تەکنیکی سۆران
- بەشی دڵنیایی لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێڕی هەولێر
- بەشی دەرمانسازی گیایی لە پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر(ئەم بەشە ساڵی ڕابردوو کراوەتەوە بەڵام ئەمساڵ ناوی گۆڕاوە و تاقیگە و پێداویستی بۆ دابین کراوە)
بۆچی گرنگە: ئەو بەشانە هەلی وەرگرتنی قوتابیان لە کۆلێژ و پەیمانگا حکومییەکان زیاتر دەکات.
بابەتە ستراتیژییەکان: کردنەوەی بەشی زانستی جیاواز دەستی ئەکادیمی و شارەزا لەبواری پسپۆڕی جیاواز بۆ بازاڕی کار ئامادە دەکرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن داواکاری وەرگرتن بۆ بەشە نوێیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەش بکەن، چونکە ئەو بەشانە لە سیستمی زانکۆڵاین جێگیرکراون.
ئەمەش بزانە: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتووە لە حەوت کۆلێژ و شەش پەیمانگا، کە 84 بەشی زانستییان لەخۆگرتووە و کەوتوونەتە سەنتەری شاری هەولێر و قەزاکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






