
لەلای چەپەوە چەکدارانی حەماس دەبینرێن و لەلای ڕاستەوە وێنەی سەرۆکی ئەمریکا هەیە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ میدیایەکی ئەمریکا کردووە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بزووتنەوەی حەماس وەڵامی پلانە 20 خاڵییەکەی دۆناڵد ترەمپ بداتەوە کە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە پێشنیازی کردبوو.
چیڕۆکی سەرەکی: جەنگی غەززە لە دووەم ساڵی نزیک دەبێتەوە و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە چرتڕبوونەتەوە، ئێستا پلانی ئاشتیی ترەمپ کە ناسراوە بە "پلانی 20 خاڵ''ـی وەک گرنگترین هەوڵ تا ئێستا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە سەیر دەکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی سی بی سی نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، ''حەماس ڕۆژی چوارشەممە وەڵامی خۆیان پێشکەش بە نێوەندگرانی میسر و قەتەر دەکەن.''
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە کاتێکدا حەماس خوێندنەوە بۆ پلانەکە دەکات سەرچاوەکان دەڵێن، پێدەچێت بزووتنەوەکە چەندین ڕەخنەی لە پلانەکە هەبێت، لەبەرامبەردا بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاشكرای کردووە، پلانەکە دانوستانی لەسەر ناکرێت و حەماس وەڵامی دەبێت ''بەڵێ یان نەخێر '' بێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتویەتی، چاوەڕێی پەسەندکردنی پلانەکەین لەلایەن حەماسەوە، دەشڵێت 3-4 ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ وەڵامدانەوە، هۆشداریشی دا کە ئەگەر حەماس وەڵامی پلانەکە نەداتەوە، ئەوا کۆتاییەکی ناخۆش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






