پرسی بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە سوودانی

شەیری بکە لە:
پرسی بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە سوودانی

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

دەستەی نوێنەرانی  مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، سێ تەوەری پەیوەست بە مامۆستایانی گرێبەست، مامۆستایانی پاشکۆ و سێ یەکەمەکانیان تاوتوێ كرد، لەمبارەیەوە چەند یاداشتێك ئاراستەی سوودانی دەکرێن.

وێنە گەورەکە: لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوودا، بڕیاری دامەزراندنی گرێبەست بۆ وانەبێژانی سەر بە خوێندنی باڵا دەرچوو، چوار هەزار و 100 مامۆستا دامەزراون و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان دابین دەکرێت، بەشێکی دیکەیان وەک لیستی پاشکۆ ماونەتەوە و چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن.

لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵای ڕایگەیاند، "هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو شاندانەی كە سەردانی بەغدا دەكەن بەردەوام پێداگر بوونە لەسەر بابەتەكە، بەڵام لەسەر داوای خۆیان، بە نووسراوی فەرمی یاداشتی بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین و هەموو هەوڵێکیش بۆ ئەوە دەبێت لە بودجەی ساڵی 2026 مووچەی مامۆستایانی گرێبەست جیابکرێتەوە و زامن بکرێت و بكرێن بە هەمیشەیی."

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان، سێ یەکەمەکان و خاوەنی بڕوانامە باڵاکان، کە ژمارەیان سەرووی 20 هەزار کەسە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەنووسراوی فەرمیی پەرلەمان داوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکەین، کە هاوشێوەی دەرچووانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ