
دیمەنێکی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە، ئاسانکاری بۆ زیادکردنی حەرەمی گوندەکان دەکرێت بەمەبەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی زیاتر. سەدان گوند داوای فراوانکردنی حەرەمەکانیان کردووە، لەلایەن لیژنەکەوە بەدواداچوونی لەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی ڕژد کار لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزاریی بە گوند و ناوچە دوورە دەستەکان کردووە بەو ئامانجەی ئاوەدان ببنەوە و کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ببوژێتەوە.
زانیاریی زیاتر: نووسراوێک لە بەرواری 03-09-2025 لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە کە واژۆی د.ئومێد سەباحی پێوەیە، لیژنەیەک پێکهاتووە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانی هەولێر و نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە بە داواکاری ئەو گوندانەی داوای فراوانکردنی حەرەمیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "لیژنەکە کاراکراوە، دەستکراوە بە ڕێککارەکان، ئامانجمان ئەوەیە سرووشتی گوندەکان پارێزگاری لێبکرێت، ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئاوەدانی زیاتر و بەرهەمی ناوەخۆیی ئاژەڵی و کشتوکاڵیش زیاتر دەبێت."
ئەمەش بزانە: فراوانکردنی حەرەمی گوندەکان چۆنە؟؛ بۆ نموونە گوندێک ڕووبەرەکەی 300 دۆنم زەوییەم، بەڵام حەرەمەکەی 30 دۆنمە دوای ئەوەی فراوانکردنی حەرەم پەسەند کرا، ڕووبەرێکی زیاتر لەو گوندە بەڕووی ئاوەدانی دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






