پەرلەمانی ئەڵمانیا خەڵاتی ڕێزلێنان بە دەزگای خیرخوازیی بارزانی دەبەخشێت

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی ئەڵمانیا خەڵاتی ڕێزلێنان بە دەزگای خیرخوازیی بارزانی دەبەخشێت

شاندێکی باڵای ئەڵمانیا خەڵاتی بەخشییە دەزگای خێرخوازیی بارزانی

ئاڤا نیوز

شاندێکی باڵای ئەڵمانیا سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات و خەڵاتی ڕێزلێنانی پەرلەمانی وڵاتەکە پێشکەش بە دەزگاکە دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: شاندە باڵاکەی ئەڵمانیا لە سەردار یوکسل، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیان فیدڕاڵ، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە پەرلەمان و کاوس ئینگل، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کۆمپانیای وزەی EVONIK، و ئەندامی ئەنجوومەنی وەبەرهێنان بەخشەران لە ئەڵمانیا، هێندریک گروس، بەرپرسی دامەزراوەی ڕاگەیاندن و بەرپرسی ڕێکخراوی HELFEN BRINGT FREUDE، شیرزاد تۆماس، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی CARITAS-ESSEN، لە عێراق، دینز کارتال، وێنەگر و ڕۆژنامەنووس پێکهاتبوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشوازییان لێکراوە. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی لە ڕیوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر، بە فەرمی خەڵاتی ڕێزلێنانی پەرلەمانی ئەڵمانیا و سوپاسنامەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکە، پێشکەش بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی کراوە.

لێدوانە فەرمییەکان: لە ڕێوڕەسمەکەدا سەردار یوکسل، وتارێکی پێشکەش کرد و دەزگای خیرخوازیی بارزانی بە "برا و هاوبەشی باوەڕپێکراو" ناو برد، یوکسل ڕایگەیاند: "نموونەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەموو جیهان کەمە". سوپاسی دەزگاکەی کرد و گوتی: ئێوە هەزاران کیلۆمەترتان بڕی و هاتن بۆ لای ئێمە، میللەتی کورد حەقی خۆیەتی شانازی بەوە بکات کە دەزگایەکی وەک خێرخوازیی بارزانیی هەیە، ئێمەش هەوڵ دەدەین ناوی ئەو دەزگایە لە ئەڵمانیا بە فەرمی تۆمار بکەین.

موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: ئەو شاندە ماوەی 10 ساڵ وەک چیایەک پاڵپشتیی پڕۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوون، خزمەتێکی زۆریشیان بە هاوبەشی دەزگاکە بە ئاوارە و پەنابەران، منداڵانی بێسەرپەرشت و خاوەنپێداویستیی تایبەت و منداڵانی ئۆتیزم کردووە. لە نەورۆزی داهاتووشدا 12 پەرلەمانتاری ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

باکگراوند: دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی ناحكومی و ناسیاسی و قازانج نەویستە، ساڵی 2005 له هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دامەزراوە و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاكەیە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ