
دیمەنی سنووری قەزای مێرگەسۆر
ئاڤا نیوز
لە سنووری قەزای مێرگەسۆر پردێکی نوێ بەشێوەیەکی سەردەمیانە بۆ ژمارەیەک گوند دروست دەکرێت و وەک دیاری پێشکەش بە کەسوکاری شەهیدان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پردی چەمێ، یەکێکە لە پرۆژە نوێیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەسەر ڕووباری ڕووکوچک لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دروست دەکرێت. پرۆژەکە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و کۆمپانیای هێمن گرووپ لە سەر ئەرکی خۆی دروستی دەکات، بۆیە ئەو گوژمەیەی کە بۆی تەرخانکراوە، دیار نیە کە چەندە، بەڵام بەپێی ئەو وادەیەی بۆی دانراوە، پێویستە تا پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.
هەژار حەکیم دەشڵێت: پردی کۆنی چەمێ بەهۆی بەرتەسکی و سنوورداری لە توانای بەرگەگرتن لە قورسایی، زەحمەتی بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دروست کردبوو، ئەم پردە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردن هەبوو، بەڵام بە جێبەجێکردنی ئەم پردە نوێیە سوودێکی گەورە بە دەڤەرەکە دەبەخشێت و دانیشتووانی ژمارەیەکی زۆر گوند لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لێی سوودمەند دەبن، لەهەمان کاتدا کارئاسانی بۆ ئەو گەشتیارانە دەکات کە بە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی زێت هاتووچۆ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: پردی چەمێ، درێژیەکەی 111 مەترە و پانییەکەشی 21 مەترە، ڕێگای پردەکە دوو ساید دەبێت، جیا لە دروستکردنی پردەکە، ڕێگاکە لە هەردوولای پردەکە بە درێژی زیاتر لە دوو کیلۆمەتر بەشێوەیەکی سەردەمییانە و بەپێی ستانداردە ئەندازیارییەکان دروست دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
13 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






