کۆمسیۆن: تا ڕۆژی دەنگدان لە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەردەوام دەبین
- هەواڵ
- 2 تشرینی یەکەم

گەڕانەوەی کارتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکرای کرد، تا ڕۆژی دەنگدان، بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری و داوای لەدەنگدەرانیش کرد سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 11ـی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: بنکەکانی کۆمسیۆن لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە لە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری تاوەکو ڕۆژی دەنگدان بەردەوام دەبن
زانیاریی زیاتر: کۆمسیۆن داوا لەو دەنگدەرانە دەکات کە زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن.
ئەمەش بزانە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 2025-10-03 بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات، ماوەی بانگەشەش 37 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





