دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەیەکی تووند ئاراستەی حەماس دەکات و دوا مۆڵەتیشیان پێدەدات
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی توونددا، حەماسی بە "هەڕەشەیەکی دڕندە و تووندوتیژ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" وەسف کرد، بە تایبەتی ئاماژەی بە کۆمەڵکوژیی حەوتی ئۆکتۆبەر کرد کە حەماس لە کۆمەڵگەیەکی جوونشین ئەنجامیدا.
وێنە گەورەکە: بۆ وەستانی جەنگ لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان، ترەمپ پلانێکی 20 خاڵی ڕاگەیاند. حەماس داوایان کردبوو وادەی ڕەزامەندیان لەسەر پلانی ئاشتی غەززە بۆ درێژبکەنەوە و ترەمپیش دوا وادەی بۆ دیاریکردن.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، چەندین ساڵە حەماس هەڕەشە بووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوان خەڵکیان کوشتووە و ژیانیان سەختکردووە و زیاتر لە 25 هەزار چەکدارییان کوژراون و زۆربەی ئەوانەی ماونەتەوە گەمارۆدراون و لە ڕووی سەربازییەوە کەوتوونەتە داوەوە، تەنیا چاوەڕێی ئەوەن کە وشەی بڕۆیان پێبڵێم بۆ ئەوەی ژیانیان بە خێرایی کۆتایی پێبێت. سەبارەت بەوانی تر، ئێمە دەزانین لە کوێن و کێن، و ڕاو دەکرێن و دەکوژرێن.
ترەمپ لە پەیامەکەی ئەمانەشی وتووە:
٠ داوا لە هەموو فەڵەستینییە بێتاوانەکان دەکەم دەستبەجێ ئەم ناوچەیەی کە ئەگەری مردنی گەورەی داهاتووی لێیە بەجێبهێڵن بۆ بەشە سەلامەتترەکانی غەززە.
٠ پلانەکەم کە هەموو لایەنەکان قبووڵیان کردووە ژیانی هەموو چەکدارانی ماوەی حەماس دەپارێزێت و ئەوە ڕێککەوتنێکی گەورەیە بۆ هەمووان. و تووندوتیژی و خوێنڕێژی دەوەستێت. ئێستا بارمتەکان ئازاد بکرێن، هەموویان، تەرمی ئەوانەشی مردوون.
٠ دەبێت تا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 6 بە کاتی واشنتن حەماس ڕێککەوتنەکە قبووڵ بکات، ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە نەگەیشتە ئەنجام کە دوایین دەرفەتە، ئەوا دۆزەخێکی گەورە، کە هیچ کەسێک پێشتر نەیبینیوە، بەسەر حەماسدا دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەم جار لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زەوی دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات






