سوودانی: کارنامەی حکومەت ڕێگە بەهەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نادات
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پاساو نییە بۆ بەردەوامبوون لە هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.
وێنە گەورەکە: گرووپە چەکدارەکانی عێراق چەندین باڵی سەربازی لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا لەخۆدەگرێت لە سەرووی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق مامەڵە دەکەن، ژمارەی چەکدارەکانیان بە دەیان هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێت، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و ئەمریکا و ئیسرائیلیش بەردەوام هەڕەشەی لەناوبرن یان چەکداماڵینیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: سنووردارکردنی چەک بە دەست دەوڵەتەوە یەکێکە لە کارنامەی حکومەتەکەی و کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش پاساو نییە بۆ بەردەوامبوون لە هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.
زانیاریی زیاتر: جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتەکی دەستی بە هەنگاوی جددی کردووە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان.
ئەمەش بزانە: سوودانی ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕووبەڕووبونەوەی هەموو هەڕەشەیەکن و داعشی تیرۆریستیش ئێستا هەڕەشە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





