
ئاڤا دیجیتاڵ
گرنگیدان بە گەشەی جەستە و مێشك و هزری منداڵ لە قۆناغەكانی سەرەتای گەشەیدا زۆر پێویستە، پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان چەند ڕێیەكی خستووەتەڕوو، لەڕووی زانستی تەندروستییەوە منداڵەكەت سوودی لێ وەردەگرێت.
بابەتەكە بۆچی گرنگە: مانەوەی منداڵ بە تەندروستییەكی باش لەڕووی "جەستەیی و هزرییەوە" بە گرنگترین كار لەلای دایكان و باوكان دادەنرێت، بەو مەبەستەی نەوەیەكی تەندروست باش و بەهێز بۆ كۆمەڵگە گەورە بكەن.
لێدوانە فەرمییەكان: د. محەمەد حەسەن پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵ، بۆ ئاڤا میدیا گوتی: گەشەی هزریی واتە پێگەیشتنی منداڵ لەڕووی هزر و بیر و فراوانبوونی ئاسۆی بیركردنەوەی منداڵ، بۆیە بایەخدان بە گەشەپێدانی هزریی منداڵ دەكرێ گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە منداڵەكەدا بەدی بهێنێت، زۆر گرنگە باوك و دایك، مامۆستا و كۆمەڵگە چاودێریی تەواو لەسەر منداڵ دابنێت بۆ ئەوەی لەڕووی هزرەوە گەشەیەكی تەواو بكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی توێژینەوەكان و بەدواداچوونەكان، ئەم پزیشكە چەند خاڵێكی دیاریكردووە پێویستە پەیڕەو بكرێن، بەمەبەستی گەشە و بەهێزبوونی هیزری منداڵ:
یەكەم: زۆر قسە لەگەڵ منداڵەكەت بكە بەر لەوەی بگاتە دەستپێك و گەیشتی بە قۆناغی قوتابخانە، بە مەبەستی نەبوونی ترس لە قسەكردندا.
دووەم: زۆر بیدوێنە و كتێبی بۆ بخوێنەوە، بۆ ئەوەی بیركردنەوەكانی فراوانتربن.
سێیەم: بە ئارامی وەڵامی پرسیارەكانی بدەرەوە و لەكاتی وەڵامدانەوەدا بێزاریی دەرمەبڕە و لێی تووڕە مەبە.
چوارەم: ئەگەر ویستی شتێك بڵێت، لێیگەڕێ با بەو شێوەیەی توانای هەیە دەریببڕێت، كەی زانیت هەڵەبوو بە تۆنێكی ئارام ڕاستییەكەی پێ بڵێ.
پێنجەم: بێ دەربڕین و قسەكردن شتەكانی مەخەنە بەر دەست منداڵەكەت، بۆ نموونە گەر بە ئاماژە گوتی "بووكەڵەكەم" وای لێ بكە بەشێوازی قسەكردن بڵێ "بووكەڵەكەم" ئەو كات بیدەرێ.
كاریگەری و لێكەوتەكان: ئەگەر بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانە هەڵسوكەوت لەگەڵ منداڵەكەت بكە ئەوا كەسێكی لاواز و بیرتەسك هەڵدەكەوێت، لەلایەكی دیكەوە منداڵەكە تووشی بێزاری و لاوازیی دەروون دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی بەردەوام شكاندووتە و لێی تووڕەبوویت و ڕێگە ڕاستەكەت پێشان نەداوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: تا سەرەتای مانگی داهاتوو وەڵامی تانەکان دەدەینەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
یەکەی 70 دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
فێستیڤاڵی بەروبوومە خۆماڵییەکان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەش مانگە مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاریان پێنەکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەش مانگە مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاریان پێنەکراوە
53 خولەک لەمەوپێش

نزیکەی 300 هەزار کەس پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمساڵ یادی 156 بە قەزابوونی هەڵەبجە جیاواز دەبێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بژێوی ژیانی خانەوادەیەکی هەورامان لە سەر پیشەی کڵاش چنینە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی باڵەکایەتی پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشی گەشتیاریی بەڕێوە دەبات
12 کاتژمێر لەمەوپێش




