ئاڤا نیوز
لە یەک کاتدا 23 چەناڵی یوتیوبەرانی کورد دەسووتێن و بەهۆی ڕاپۆرتێکی ئاڤا میدیاوە 20 چەناڵیان گەڕانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-09-21، 23 چەناڵی گەورە و دیاری یوتیوبەرانی کورد سووتان، هۆکارەکە سزای کۆپی ڕایت بوو بۆ سەر یوتیوبێک کە پەیوەندیی بەو یوتیوبانەوە نەبووە، تەنیا پێشتر لەسەر سێرڤەرێک لیست کراوە و پارەکانی لە یوتیوب وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: ڕامان لوقمان عەبدوڵڵا، یوتیوبەری دیاری کورد و خاوەنی چەناڵی "ڕامۆکوردش"، بە ئاڤای وت: دوای ئەوەی ڕاپۆرتی داخستنی چەناڵەکانمان لە ئاڤا میدیا بڵاوکرایەوە، ئێمە توانیمان ڕاپۆرتەکەی ئاڤا بکەینە کەیسێکی بەهێز و پێشکەشی یوتیوبی بکەین، تاوەکو متمانەی زیاتری بە کەیسەکەی ئێمە هەبێت و چەناڵەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، بەمەش وەڵامی داواکارییەکەمان درایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: مەبەست بەهائەددین، یوتیوبەری دیاری کورد کە تەواوی ئەو چەناڵانەی لە یوتیوب لیست کردووە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێوە کە بە دەنگ و ڕەنگ کێشەکەی ئێمەتان باس کرد، کاریگەرییەکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان هەبوو، تەنیا دوو چەناڵ ماون بگەڕێنەوە و 48 کاتژمێری داهاتوو ئەوانیش دەگەڕێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو چەناڵە دیارانەی داخرا بوون، ئێستا تەنیا چەناڵەکانی مستەر شکۆ و هۆزان بی 12 ماون بگەڕێنەوە و کاریان لەسەر دەکرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: ناوی بەشێکی چەناڵە گەڕاوەکان ئەمانەن: ڕامۆ کوردش، ئەکتەر گەیمینگ، مستەر میر، ژیار گەیمەر، شڤار توبی، زانا ئاڵتون، بیلال مەلیک، حەمکۆ، بەهەست بەهائەددین، هاوکار کینگ، بیکەی کلیپ و کورد گەیمەرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران






