یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لەدوای ئەسەد ئەنجام دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 تشرینی یەکەم

هاووڵاتییەکی سووریا لەکاتی دەنگدان، وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد بەڕێوەدەچێت، لە هەڵبژاردنەکەدا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و پارێزگای سوەیدا لە باشووری وڵاتەکە بەهۆکاری نەگونجاوی دۆخەکە، بێبەشکراون.
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ بەهۆی خاپووربوونی ژێرخانی سووریا و نەبوونی داتای ڕوون و ژمارەی دەنگدەران، بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچێت، واتە لەهەر پارێزگایەک چەند سەد کەسێک لە چین و توێژە جیاوازەکان دیاریکراون و ناویان نراوە دەستەی دەنگدەران، ئەم دەستەیە لە هۆڵێکدا کۆدەبنەوە و دەنگ دەدەن، بەگوێرەی ژمارەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەکیش، ئەوانەی زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنن دەبن ئەندامی پەرلەمانی سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سووریا ڕایگەیاند، دەستەی دەنگدەران لەسەرجەم پارێزگاکانی سووریا نزیکەی حەوت هەزار کەسن، بۆ 140 کورسییەکەی پەرلەمانیش کە بە دەنگدان دیاریی دەکرێن، هەزار و 578 کەس خۆیان کاندید کردووە.
ئەمەش بزانە: پەرلەمانی نوێی سووریا لە 210 ئەندام پێکدێت، لەو ژمارەیەش 140 کورسیی بە دەنگدانی دەستەی دەنگدەران دیاریی دەکرێن و 70 پەرلەمانتارەکەی دیکەش لەلایەن سەرۆککۆماری سووریاوە دیاریی دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (پارێزگاکانی حەسەکە، ڕەققە و بەشێکی دێرەزوور) کە لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدەن لەگەڵ پارێزگای سوەید لە باشووری سووریا کە درووزەکان بەڕێوەی دەبەن، بەهۆکاری نەگونجاوی دۆخەکە لەڕووی ئەمنیی و لۆجستییەوە، هەڵبژاردنیان تێدا ناکرێت و هەڵبژاردن لەو ناوچانە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەین بۆ کڕینی ئاو لە هەر وڵاتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ ڕێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم






