
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قۆناغی دووەمی پلانی غەززە بە قۆناغێکی قورس ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت قۆناغی یەکەم لەم هەفتەیەدا جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکانی قاهیرە لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و حەماس، بڕیاردەری جێبەجێکردنی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەبن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە، بڕیاروایە سبەی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر قۆناغی یەکەمی پلانەکە بەڕێوەبچێت و تاوتوێی ئازادکردنی بارمتەکان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی قاهیرە زۆر گرنگن و چارەنووسی ئەم قۆناغە دیاری دەکەن، کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیە سەبارەت بە قۆناغی یەکەم دەبن و چاوەڕوان دەکەین لە نزیکترین کاتدا سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکرێن و بابەتەکە تەنیا لەسەر کۆمەڵێک ڕێکاری سەرەتایی ماوە، بە زووترین کات قۆناغی یەکەمی پلانەکە جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: مارکۆ ڕوبیۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەرچەندە حەماس بە شێوەیەکی بنەڕەتی ڕەزامەندی لەسەر پلانەکە دەربڕیووە، بەڵام قۆناغی دووەمی پلانەکە کە بریتی دەبێت لە کۆکردنەوەی چەکەکان و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل، قۆناغێکی ئاسان نابێت، دواتر دروستکردنی ئیدارەی بەڕێوەبردنی غەززەش قۆناغێکی ئاڵۆز و گرنگ دەبێت و چاوەڕوانی ڕۆژانی داهاوتووین بۆ ئەوەی ببینین حەماس تا چەند بە گرنگیەوە لە پرۆسەکە دەڕوانێت و پابەندی جێبەجێکردنی هەموو قۆناغەکانی پلانەکە دەبێت یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەم جار لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زەوی دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات





