لە هەولێر بە بەشداری 15 وڵات پاڵەوانێتی دێرینەكانی شەترەنجی ئاسیا دەستپێدەکات
- کوردستان
- 6 تشرینی یەکەم

دیمەنی بەڕێوەچوونی یەکێک لە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجارە لە هەولێر پاڵەوانێتی دێرینەكانی شەترەنجی ئاسیا بە بەشداری 15 وڵات و 44 یاریزان بەڕێوەبچێت و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2025-10-05، بەئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دیپلۆماتکار و بەرپرسانی یەکێتی شەترەنجی ئاسیا و عیراق، گەورەترین پاڵەوانێتی بۆ یاریزانە دێرینەکانی شەترەنج لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا لە هەولێر بەڕێوەچوو كە یەكێتی شەترەنجی ئاسیا و یەكێتی شەترەنجی عێراق بەهەماهەنگی یانەی شەترەنجی خانزاد سەرپەرشتی دەكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پاڵەوانێتییەکەدا 15 وڵات بە 44 یاریزانەوە بەشدار دەبن، ماوەی نۆ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، ئەم پاڵەوانێتییە یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەم پاڵەوانەتێتییە بە بەشداری شەترەنجزانانی دێرینی وڵاتان بەڕێوەدەچێت، لەنێو یاریزانەکانیشدا چەند گراندماستەرێك لەسەر ئاستی ئافرەتان و پیاوان بەشداری دەكەن كە خاوەنی بەرزترین بڕوانامەی شەترەنجن و تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵییەوەیە.
ئەمەش بزانە: لە پاڵەوانێتییەکەدا، هەریەکە لە "هەڵبژاردەی کوردستان، عێراق، ڕووسیا، ئێران، پاكستان، سووریا، ئوردن، كوێت، كازاخستان، یەمەن، كەمبۆدیا، فەڵەستین، عومان، ئەفغانستان و هیند" بەشدارن.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






