مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و داهاتی نانەوتی نامەیەک ئاراستەی سوودانی دەکات
- بزنس
- 6 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی نامەیەكی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق ناردووە و داوای كردووە، وەڵامی ئەنجوومەنی دەوڵەت نەكرێتە بنەما لەبارەی دیاریكردنی بڕی داهاتی نانەوتی.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، یەکێک لە لەمپەرەکانی بەردەم خەرجکردنی مووچە چارەسەرکرا، بۆ ڕێککەوتن لەسەر ناردنی داهاتی نانەوتی کوردستان، هەردوولا چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی بڕەکەن لەلایەن ئەنجوومەنی دەوڵەت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و لەپێناو ئەوەی هیچ مووچەیەك نەفەوتێت، هەمیشە ئامادەییمان دەربڕیوە كە لەنزیكترین كاتدا پشكی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بنێردرێت هەر كاتێك ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ دەستپێبكات، ڕەوانەی دەکەین، بەڵام تاكو ئێستا حكومەتی فیدراڵ ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ نەداوە.
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ڕێككەوتن لەسەر بڕی ئەو پارەیە كراوە كە وەك داهاتی نانەوتی سێ مانگی هەرێمی كوردستان بۆ خەزێنەی فیدراڵی ڕەوانە دەكرێت، بەڵام بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی دیاریكردنی پشكی خەزێنەی فیدراڵی لە داهاتە ناوخۆییەكانی كوردستان، گرفتێكی دیكەی بەردەم پرۆسەكەیە.
زانیاریی زیاتر: د. ئومێد سەباح دووپاتیكردەوە، بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەو پرسە، پابەندكارانە نییە، بۆ ئەوەش سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی نامەیەكی بۆ سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ناردووە و داوای كردووە، وەڵامی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی پرسی داهاتە ناوخۆییەكان نەكرێتە بنەما بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






