ئاسایشی سلێمانی کڕین و فرۆشتن بە مەلیکە و ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 6 تشرینی یەکەم
بەدواداچوونی ئاڤا بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان
ئاڤا نیوز
ئاسایشی سلێمانی کڕین و فرۆشتن بە مەلیکە و ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان قەدەغە دەکات. بڕیارێک لەبارەی چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبیلانەوە دراوە و تۆمار دەکرێن، دوو مانگ مۆڵەت بە خاوەن پێشانگاکان دراوە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانیان بفرۆشن، هەمان مۆڵەتیش بە خەڵک دراوە تۆماریان بکەن.
وێنە گەورەکە: مەلیکە و ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی دیکە لە سلێمانی ژمارەیان زیاتر لە 35 هەزار ئۆتۆمبێلە، پێشتر ژمارەیەک بەرپرسی یەکێتیی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەیان بە قاچاغ هاوردەکردووە و ئێستا بۆیان چارەسەر ناکرێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووش هێزێکی ئاسایش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناو پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی جێگیرکرا و ڕێگەیان نەدەدا کڕین و فرۆشتن بکرێت.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە خاوەن پێشانگاکانی سلێمانی لەوبارەیەوە قسەی بۆ ئاڤا کردووە دەڵێت: لەگەڵ ئاسایش وا رێککەوتووین دەبێت لە ماوەی دوو مانگدا سەرجەم سەیارە بێ سەرەتاکان ساغ بکەینەوە، دوای ئەو دوومانگە کڕین و فرۆشتن پێیانەوە قەدەغەیە، هەر سەیارەیەک هەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بە خاوەن پێشانگاکانی گوتووە، هەر کەسێک سەیارەی بێ سەرەتای هەیە با سەردانمان بکات تۆماریان دەکەین، هەر کەسێک دەتوانێت یەک سەیارە لەسەر ناوی خۆی تۆمار بکات، ڕەقەمیش ناکرێن تەنها تۆمارکردنە.
زانیاریی زیاتر: لە ئاسایش فایلێک بۆ هەر سەیارەیەک دەکرێتەوە، کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری و پیشەکەی چەند بەڵگەنامە و زانیارییەکی تر لە خاوەن سەیارەکە وەردەگیرێت لەگەڵ ڕەقەمی شانسی سەیارە، ئەمانە هەموویان لە فایلەکە دەنووسرێن، واتا بەفەرمی لەلایەن ئاسایش تۆمار دەکرێن، بڕیارەکەش بۆ ئەوەیە بزانرێت ئەم سەیارانە لای کێن، بۆ ئەوەی ئەگەر کاری نایاسایی و تاوانیان پێ کرا یەکەسەر بزانرێت ئۆتۆمبێلەکە هی کێیە.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی ئەمنی باڵای سلێمانی هەر لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بڕیاری پیدانی کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان فەرمی نییە و لای ئێمە هیچ بڕیارێک نەدراوە. ئاسایش سلێمانیش ئامادە نییە لەوبارەیەوە بەفەرمی قسە بکات.
ئەمەش بزانە: لە هەڵەبجە و شارەزووریش پێشتر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە ئاسایش تۆمارکراون، بەڵام کۆدیان پێ نەدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت