د. حەمدی شنگالی: دەکرێت کوردستان ببێتە ناوەندێکی ستراتیژی بۆ فرۆشتی نەوت و دەروازەی گەیشتن بە ئەوروپا
- کوردستان
- 7 تشرینی یەکەم

د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بازاڕەکانی جیهان و جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ دەڵێت: دەکرێت هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێکی ستراتیژیی فرۆشتنی نەوت و گەیشتن بە ئەوروپا.
چیرۆکی سەرەکی: د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا، باسی پرسی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، پرسی یاسای نەوت و غازی عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا, بەمەش عێراق دەتوانێت سوودی زۆری لێ وەربگرێت، کوردستان بکاتە ناوەندێکی ستراتیژی و گرنگی فرۆشتی نەوت و ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، چونکە بۆ عێراق باشترە ڕێگایەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی هەبێت جگە لە بەسرە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. حەمدی شنگالی، پڕۆژەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی بونیادی و کاریگەرن، بۆیە با عێراق ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکاتە هاندەرێک بۆ ئەوەی پڕۆژەی دیکەی گەورەی نەوت جێبەجێ بکرێن و ببەسترێنەوە بە ئەوروپا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ئەوەی ڕێککەوتنی نەوت دەتوانێت ڕێگە بۆ دانانی یاسای نەوت و غازی عێراق خۆش بکات، د. حەمدی شنگالی دەڵێت: ڕێککەوتنی باش و گرنگ ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بابەتی دیکە، کوردستان بۆ دانانی یاسای نەوت و غاز زۆر هەماهەنگە، ئەگەر یاساکە بەگوێرەی دەستووری عێراق دابنرێت زۆر کێشە و گرفت چارەسەر دەکات، چونکە دەستوور ڕوون و ئاشکرایە، هەموو بەرپرسیارێتی و مافێک تێیدا دەستنیشان کراوە، بۆیە ئەگەر شتەکان وەک ئێستا بڕۆن، ئەوا دەگەینە ڕێککەوتنێکی باشتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






