هەرێمی کوردستان دەتوانێت زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکاربهێنێت؟
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم

بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکاردەهێنێت و جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ چۆنییەتی زیادبوونی ئەو بڕە نەوتە بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، 27-9-2025، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستیپێکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان واژۆ كرا، وا بڕیاریشە بە هانردەکردنەوەی نەوت تەواوی کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.
لێدوانی فەرمی: د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەپێی کات بڕی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو بڕەی ئێستا هەیە زیاتر دەبێت، هەروەها بەپێی پێویستیی ناوخۆ هەرێمی کوردستان، حکومەت دەتوانێت زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل وەربگرێت و بەکاری بهێنێت، هەروەها عێراق هیچ گرفتێک بۆ ئەوە دروست ناکات، چونکە ئەمە لەسەر بنەمای پێویستی پەسەند کراوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. حەمدی شنگالی، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا عێراق هیچ گرفتێک بۆ نەوتی کوردستان دروست ناکات، چونکە بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێت حاڵەتە نەخوازراوەکان بەهەند وەربگیرێن و مامەڵەی واقعیانەیان لەگەڵدا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






