
ئاڤا نیوز
بۆ پشتیوانیکردنی توێژە کەم دەرامەتەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پایتەختی کوردستان لە هەولێر، 10 کورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەش بە ئاڤا نیوز کرد.
وێنە گەورەکە: تا ئێستا دوو زانکۆ، دوو پەیمانگا و قوتابخانەیەک و باخچەیەکی منداڵان لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە، 39 کورسی خوێندنیان بۆ قوتابییان بە خۆڕایی دابین کردووە و کەسوکاری شەهیدانیش پشکی شێریان بەردەکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: پەیمانگاکە هەلی خوێندن لە سەرجەم 14 بەشە جیاوازەکەی بۆ ئەو قوتابییانە دەڕەخسێنێت کە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داواکاری پێشکەش دەکەن. خوێندنی ئەم 10 قوتابییە بۆ هەردوو ساڵی مانەوەیان لە پەیمانگەکەدا بەخۆڕایی دەبێت. گرنگترین بەشەکانی پەیمانگەکە بریتین لە: دەرمانسازی، شیکاری نەخۆشییەکان، پەرستاری، جوانکاری، گرافیک دیزاین.
جگە لە 10 کورسییە خۆڕاییەکە، پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پایتەخت ئۆفەرێکی تایبەتیشی بۆ سەرجەم بینەران و خوازیارانی دیکەی ئاڤا میدیا ڕاگەیاند. هەر قوتابییەک کە لە ڕێگەی فۆڕمی تایبەتی ئاڤا میدیاوە خۆی لەم پەیمانگەیەدا تۆمار بکات، داشکاندنێکی تایبەتی بە ڕێژەی 20٪ی بۆ دەکرێت، کە ئەم داشکاندنە بۆ هەردوو ساڵی خوێندن کاری پێدەکرێت.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: بۆ نموونە، تێچووی ساڵێکی خوێندن لە بەشی دەرمانسازی 3 ملیۆن و 400 هەزار دینارە. پەیمانگەکە خۆی داشکاندنێکی بۆ کردووە و نرخەکەی کەمکردووەتەوە بۆ 2 ملیۆن و 250 هەزار دینار. بەڵام ئەو خوازیارانەی لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داواکاری پێشکەش دەکەن، داشکاندنێکی 20٪ی دیکەیان بۆ دەکرێت و کۆی تێچووی خوێندنەکە بۆ یەک ملیۆن و 800 هەزار دینار کەم دەبێتەوە. ئەم ئۆفەرە سەرجەم بەشەکانی دیکەی پەیمانگەکەش دەگرێتەوە.
باکگراوند؛ لە ڕابردوودا پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست لە شاری هەولێر، شەش كورسیی خوێندنی بە خۆڕایی بۆ هەوراز گوڵپی و كارمەندانی ئاڤا میدیا تەرخان کرد و ئاڤاش هەر شەش كورسییەكەی کردە دیاری بۆ كەسوكاری شەهیدان. خەرجی خوێندنی ئەو شەش کورسییە 21 ملیۆن و 600 هەزار دینارە بەڵام بۆ کەسوکاری شەهیدان بە خۆڕایی دەبێت. دواتریش زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لەڕێگەی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا میدیاوە شەش کورسی خوێندنی بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزە تەرخان کرد کە بۆ چوار ساڵی خوێندن نزیکەی 50 ملیۆن دینارە بەڵام بۆ ئەو دەرچووانە بە خۆڕاییە. پاش زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، قوتابخانەیەک و باخچەیەکی منداڵان لە ڕێگەی ئاڤاوە 11 کورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ کەسوکاری شەهیدان و کەمدەرامەتان دابین کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە