
ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگرن لە سەردانیکردنی سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە زیندان و دەڵێت، "هەرچی زووە پێویستە کاتێک دەستنیشان بکەن بۆ سەردانیکردنی".
وێنە گەورەکە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 8-10-2025، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد، لەسەر داوا و سکاڵای کوڕێکی ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ چەندین جار هەوڵی داوە سەردانی ناوبراو بکات، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە ڕێگە نەدرا ئارام قادر ببینرێت. بەپێی سکاڵای کوڕەکەی، "ئارام قادر باری تەندروستیی ناجێگیرە و ڕێگە بە پارێزەرەکەشی نادرێت سەردانی ناوبراو بکات بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی کەیسەکەی".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ڕێککەوتی 9-9-2025، بە نوسراوی فەرمی ژمارە 1037 کە ئاراستەی هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی کرا، "داوامان کرد ئاسانکاری و هاوکاریمان بکرێ بۆ سەردانیکردنی ئارام قادر، دوای ئەوەش لەڕێگەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەستەوە بە فەرمی چەندین جار داوامان لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ناوبراو، سەردانی ئارام قادر بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێگەیان نەداوە شاندی دەستەمان سەردانی بکەن".
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، ڕێگریکردن لە دەستەکە لە سەردانیکردنی ئارام قادر پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و یاسا کارپێکراوەکانە و کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆسیەی ناوبراو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و ڕەوشی مافی زیندانییان بە گشتی دەبێت.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەکات، "هەرچی زووە هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی کاتێک دەستنیشان بکەن بۆ سەردانیکردنی تیمی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وە پارێزەر بۆلای ناوبراو.
باکگراوند: ئارام قادر، سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە 12ـی حوزەیرانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دەستگیر كراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نەداوە.
ئەمەش بزانە؛ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەپێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2010 مافی بەدواداچوونی هەیە بۆ سەردانیکردنی چاکسازییەکان و بەندیخانەکان و بەدواداچوونی ڕەوشی مافی مرۆڤ بە گشتی لە هەرێمی کوردستان. هەر لەو چوارچێوەیەدا دەستە بەئەرکی خۆی و بە پێویستی دەزانێت سەردانی ناوبراو بکات و ئاگاداری دۆسیە و ڕەوشی ژیانی ناوبرا بێت لە چوارچێوەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






