
مەڕوان بەرغوسی
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت، مەڕوان بەرغوسی، سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی فەتح، لەناو ئەو کەسانە نییە کە بڕیارە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد بکرێن. ئەمەش لە کاتێکدایە بەرغوسی زیاتر لە 23 ساڵە لە زیندانەکانی ئیسرائیلە. یەکێک بووە لە مەرجە سەرەتاییەکانی دانوستانەکان لەلایەن حەماس.
وێنە گەورەکە: دوای دووساڵ لە جەنگ، دواجار بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسی ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئیسرائیل زیاتر لە دوو هەزار بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکات، ئەمەش بەپێی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، ئەو لیستەی حەماس پێشکەشی ئیسرائیلی کردووە، ناوی کەسایەتییە دیارەکانی وەک مەڕوان بەرغوسی، سەرکردە دیارەکەی بزووتنەوەی فەتح، ئەحمەد سەعادەت، ئەمینداری گشتیی بەرەی جەماوەری ڕزگاریی فەلەستین و عەبدوڵڵا بەرغوسی، فەرماندەی پێشووی کەتائیبی قەسام لە کەناری ڕۆژئاوا، لەخۆدەگرێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: شوش بێدروسیان، وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دەمەوێت ئەوەتان بۆ دووپات بکەمەوە کە لەم قۆناغەدا بەرغوسی بەشێک نابێت لەم ڕێککەوتنەی کراوە بۆ ئازادکردنی دیلەکان".
بێدروسیان دەشڵێت، بڕیارە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاگربەست لە غەززە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی وتەبێژەکەی حکومەتی ئیسرائیل، سوپا دووبارە لەسەر "هێڵی زەرد" جێگیر دەبێتەوە، کە واتای کۆنترۆڵکردنی نزیکەی 53%ی غەززە دەدات. هەروەها وتیشی ڕەشنووسی کۆتایی قۆناغی یەکەمی پلانەکە ئەم بەیانییە لە میسر واژۆ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






