وەزارەتی ناوخۆ: ئۆباڵی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال لە ئەستۆی هەندێ هێز و کەسایەتییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی قەزای شنگال کە هێشتا ئاسەواری وێرانکاری پێوە دیارە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنی شنگال دەڵێت، هیچ کام لە تەوەرەکانی ئیداری و ئەمنی و بونیادنانەوە جێبەجێ نەکراون. هاوکات وەزارەتی ناوخۆی کوردستان ئۆباڵی هێشتنەوەی دۆخی ناوچەکە دەخاتە ئەستۆی "هەندێ هێز و کەسایەتی دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-10-2025، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، پێنج ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنی شنگال و هیچ کام لە تەوەرەکانی ئیداری و ئەمنی و بونیادنانەوە جێبەجێ نەکراون.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ڕێککەوتنە نەخشە ڕێگای ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالە بۆ دابینکردنی سەقامگیریی و ئۆقرەیی و گێرانەوەی متمانە بۆ ئاوارەکان تا بە ئازادی و سەربەرزی بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان، بۆیە جێبەجێکردنی کرایە بەشێک لە ڕێککەوتنی سیاسیی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی ئێستا و بەرنامەی کاری وزاری حکومەتی فیدراڵ.
لەلایەکی دیکە: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ هەوڵیانداوە تەوەرەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن، بەڵام هەندێ هێز و کەسایەتی دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان کە خۆیان لە سەرووی یاسا و ڕێککەوتن و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەبینن، بەربەستی سەرەکی بەردەم جێبەجێکردنن، ئەمەش بووەتە هۆکاری بەردەوامی نەهامەتی ئاوارەکان و بێئومێدی و کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆریان بۆ دەرەوەی وڵات.
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونی دەکاتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە ئامادەبووە ئەرکی سەرشانی جێبەجێ بکات بۆ زەمینەسازیی گەڕانەوەی خوشک و برایانی ئێزدی و هاووڵاتیانی دیکەی ڕەسەن بۆ زێدی خۆیان، "بە نیگەرانییەوە لە بەردەوامی نەهامەتییەکانی ئاوارەکان دەڕوانین و ئۆباڵی هێشتنەوەی دۆخی ئەو ناوچەیە لەو بارە نائاساییە خراپە دەخەینە ئەستۆی ئەوانەی بە ئاشکرا ڕێگرن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنی شنگال خۆی لە شەش خاڵی سەرەکی دەیبینێتەوە، کە بریتین لە: هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ، حكومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەكات، دامەزراندنی 2500 كەس لە خەڵكی شنگال و ئاوارەكانی و دروستكردنی هێزێكی نوێ، كۆتاییهێنان بە پەكەكە و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان پێوەیەتی، هیچ كەسێكی سەر بە پەكەكە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت و هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئیدارەكردنی بكەن.
باکگراوند: ڕۆژی 9ی ئۆکتۆبەری 2020، ڕێككەوتنی شنگال لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە و هەنگاوی ڕژد و ئامادەکاری پێویستی نەکردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە کە ئامانج لێی ئاسایی کردنەوەی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی سنوورەکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 15 خولەک لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت