ئاڤای خەڵک؛ گوندەکانی سنووری قەزای بنەسڵاوە بە دەست خراپیی ڕێگاوبانەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 9 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
دانیشتووانی ژمارەیەک گوند لە سنووری قەزای بنەسڵاوە لە پارێزگای هەولێر، سکاڵایان لە خراپی و وێرانبوونی ڕێگاوبانەکانیان هەیە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بەپەلە چارەسەری کێشەکەیان بکەن، چونکە خراپیی ڕێگاکان بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی هاتووچۆ، بەتایبەتی بۆ گەیاندنی نەخۆش بە نەخۆشخانەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێگای سەرەکیی ناسراو بە "ڕێگای پونگینە" کە لە پشتی سەنتەری قەزای بنەسڵاوە هەڵکەوتووە، نزیکەی 15 گوند بەیەکەوە دەبەستێتەوە. محەممەد کاوە، کە یەکێکە لە دانیشتووانی گوندی چەمرگە، لەمبارەیەوە دەڵێت: "ڕێگاکەمان پڕ بووە لە چاڵ و چۆڵی قووڵ، ئەمەش هاتووچۆی زۆر قورس کردووە. ئەگەر نەخۆشێکی بەپەلەمان هەبێت، تا دەیگەیەنینە نەخۆشخانە گیانی دەردەچێت، چونکە بەهۆی تاسە و چاڵەکانەوە ناچارین زۆر بە هێواشی ئۆتۆمبێل لێبڕین."
لێدوانی فەرمی: جوان ڕەفیق، قایمقامی بنەسڵاوە ڕایگەیاند: "ئێمە ئاگاداری کێشەکەیانین و داواکارییەکەیان بە هەق دەزانین. دەرخستە و پێوانەی پێویستمان بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە کردووە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوە تا ئێستا پڕۆژەکە جێبەجێ نەکراوە."
هەروەها وتیشی: "نامانەوێت تەنها پینەوپەڕۆی بکەین و دوای ماوەیەکی کەم وەک خۆی لێبێتەوە. ئێمە لە چاوەڕوانیی دابینکردنی بودجەی پێویستداین تا بتوانین بە شێوەیەکی بنەڕەتی و یەکجارەکی ڕێگاکە نۆژەن بکەینەوە و کێشەی دانیشتووانی ئەو گوندانە چارەسەر بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





