
وێنەی عەلی باپیر و لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری
ئاڤا نیوز
كاندیدكردنەوەی عەبدولستار مەجید، زاوای عەلی باپیر بۆ هەڵبژاردن، ناكۆكییە نێوخۆییەكانی کۆمەڵی دادگەری دەگەیێنێتە لووتكە و پێشبینی دەكرێت کاریگەری لەسەر ژمارەی دەنگەکانی حیزبەکە هەبێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە چەند ساڵێکە کۆمەڵی دادگەری کێشەی نێوخۆیی هەیە، بەڵام ئێستا هەردوو ئەندامی سەرکردایەتی، فەخرەدین قادر و دلێر گەرمیانی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکە ( كە بەگرووپی نەهزە دەناسرێن) لە شێوازی بڕیاردان و دابەشكردنی پۆستەكان لەناو حیزبەكەیان تووڕە و نیگەرانن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی سەرچاوەی ناكۆكییەكان دەگەڕێتەوە بۆ عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری.
هۆکارە زانراوەکان: جارێکی دیکە عەبدولستار مەجید وەک سەرۆکی لیستی کۆمەڵ لە بازنەی هەولێر بەربژێر کراوە، داواکراوە دوای دەرچوونی بکشێتەوە و کورسییەکە بۆ کەسێکی دیکە چۆڵ بکات، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردووەتەوە.
بۆچوونی بەرامبەر: "دانانی عەبدولستار مەجید وەک سەرۆکی لیست، بۆ ئەزموون و کاریگەری ئەو دەگەڕێتەوە لە پرۆسەی سیاسی. بێستوون حەمە ساڵح، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری وای بە ئاڤا نیوز گوت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەراورد بە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێشبینی دەکرێت لەم هەڵبژاردنەدا كۆمەڵی دادگەری 40٪ ی دەنگەکانی لەدەستبدات و ژمارەی کورسییەکانی لە 9 کورسییەوە بۆ چوار بۆ پێنج کورسی داببەزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد





