
پردی کاولۆکان دوای داخستنی
ئاڤا نیوز
پاش داڕمانی بەشێک لە پردی ستراتیژیی کاولۆکان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاری دا بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم کارەکانی پڕۆژەی ماستەر پلانی گەشتیاری لە گەلی عەلی بەگ ڕابگرێت، تاوەکو هاونیشتمانیان لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگەوە هاتووچۆ بکەن و گرفت بۆ خەڵک دروست نەبێت.
هۆکارە زانراوەکان؛ ئەم بڕیارە بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شۆفێران و ڕێگریکردن لە دروستبوونی جەنجاڵیی زیاتری هاتووچۆیە، تا ئەو کاتەی پردەکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چاک دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە پردی کاولۆکان کە شارۆچکەی سۆران و ڕواندز بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆی قورسایی بارهەڵگرەکان و هاتووچۆی بەردەوامەوە داڕما. ئەمەش بووە هۆی پەککەوتنی هاتووچۆ لەسەر یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی ناوچەکە. پێشتر و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، ڕێگای سەرەکیی نێوان سۆران و خەلیفان بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ماستەر پلانی گەشتیارییەوە داخرابوو و شۆفێران ناچاربوون ڕێگای لاوەکی بێخاڵ (کاولۆکان) بەکاربهێنن، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری لەسەر ڕێگاوبانەکانی ناوچەکە دروست کردبوو.
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: "بڕیارماندا بە ڕاگرتنی کارەکانی ماستەر پلانی گەشتیاری لەناو گەلی عەلی بەگ تاوەکو چاککردنەوەی پردی کاولۆکان، ئەمەش بۆ ئەوەی جەنجاڵیی هاتووچۆ کەم بکرێتەوە و هاوڵاتیان زیاتر تووشی سەختی نەبنەوە."
جێگای ئاماژەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی گەورەدا دەستی بە جێبەجێکردنی ماستەر پلانێکی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە. ئامانج لەم پڕۆژەیە، پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و ڕاکێشانی گەشتیاری زیاترە بۆ ناوچەکە لە ڕێگەی نوێکردنەوە و جوانترکردنی هاوینەهەوارەکانی وەک بێخاڵ و گەلی عەلی بەگ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بە داڕمانی پردی کاولۆکان ئەمە چوارەمین پردە لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا لە سنووری ئیدارەی سۆران تووشی کێشەی لەم شێوەیە دەبێتەوە. پردی کاولۆکان درێژییەکەی 45 مەتر و پانییەکەی 6 مەترە، هەروەها بەرزییەکەی لە ڕووی زەوییەوە دەگاتە 80 مەتر و دەکەوێتە سنووری قەزای ڕواندز، کە بە یەکێک لە پردە گرنگەکانی ناوچەکە بۆ هاتووچۆی ڕۆژانەی هاوڵاتیان.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- فۆتۆستۆری
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان
- ببینە و ببیستە
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە: سوپای عەرەبی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فورات
- ببینە و ببیستە
- 19 کانوونی دووەم
داڤۆسی بەفرین پێشوازیی لە سەرکردەکان دەکات
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
گەڕان بەدوای داری وشک؛ نهێنی کاری ئەم خێزانە چییە؟
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ فێستیڤاڵی مانگا لە هیندستان






