لە سلێمانی بەتۆمەتی دووجار دەنگدان 500 هەزار دینار لە کەسێک وەردەگیرێت
- کوردستان
- 11 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییەکی شاری سلێمانی لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە بانگ دەکرێت بۆ لێپرسینەوە، دواتر بە تۆمەتی دووجار دەنگدان و بە هەڕەشەی دادوەری بنکەکە 500 هەزار دیناری لێوەر دەگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییەک بەناوی هادی کەریم دەڵێت: دوو ساڵ پێش ئێستا لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری بانگیان کردم، وتیان کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان سکاڵای لەسەر تۆ و چەند کەسێکی تر تۆمار کردووە، لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دوو جار دەنگ داوە، دەبێت 500 هەزار دینار بدەیت، منیش پێم غەدر بوو لە هیچ و خۆڕایی 500 هەزار بدەم، هەرچەندە سوێندیشم خوارد کە تەنها یەک جار دەنگم داوە، بەڵام دادوەری بنکەکە هەڕەشەی لێ کردم، گوتی نەیدەیت دەتنێرمە بەندیخانەی کانی گۆمە، بۆیە بە ناچاری پارەکەم دا، لەوکاتیشەوە نە دادگا بانگی کردوم، نە پارەکەشیان بۆ گەڕاندوومەتەوە.
لێدوانی فەرمی: لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا بەتۆمەتی دووجار دەنگدان و پەنجەمۆری دووبارە لە هەموو شارەکان چەند سکاڵایەک لەسەر دەنگدەران تۆمارکراون، سکاڵاکان براونەتە بەردەم دادوەر.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لەوبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلسی سلێمانی بە ئاڤای گوتووە: وەکو کەفالەت و لەبری کەفیل پارە لەو کەسە وەرگیراوە، ئێستا دەتوانێت کەفیلێکی مووچەخۆر بباتە لای دادوەر و پارەکەی وەربگرێتەوە هەتا ڕۆژی دادگایکردن دادوەر بڕیار دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





