
دیمەنی گەشتیاران لە پاریس. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
یەکێتیی ئەوروپا سیستەمێکی نوێ بۆ گەشتیاران لە ناوچەی شینگن دەخاتە کار بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و مانەوەی زیاتری گەشتیار لە کاتی خۆی، هاوکات ڕێگری دەکات لەوەی گەشتیار کە لە وڵاتێک دادەبەزێت نەتوانێ بچێتە وڵاتێکی دیکە داوای مافی پەنابەری بکات.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ بە فەرمی دەستی بە جێبەجێکردنی سیستەمێکی نوێی ئۆتۆماتیکی بۆ چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوەی گەشتیاران لە ناوچەی شینگن کرد. ئەم سیستەمە کە بە قۆناغ دەخرێتە کار، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە شێوازی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکاندا دروست دەکات و بە ئامانجی کەمکردنەوەی کۆچبەری نایاسایی و ڕێگریکردن لە تەزویرکردنی بەڵگەنامەکان دیزاین کراوە.
شێوازی جێبەجێکردن: سیستەمە نوێیەکە جێگەی مۆری دەستی دەگرێتەوە کە لە پاسپۆرتەکان دەدران. لە بری ئەوە، بە سکانکردنی پاسپۆرت، فایلێکی دیجیتاڵی تایبەت بۆ هەر گەشتیارێک دەکرێتەوە. ئەم فایلە سەرجەم زانیارییە پێویستەکان تۆمار دەکات، لەوانە، زانیاریی پاسپۆرت، جۆری ڤیزا، وێنەی گەشتیارەکە، پەنجەمۆر و بەروار و شوێنی داخڵبوون و دەرچوون لە ناوچەی شینگن.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم سیستەمە، ڕێگریکردنە لەو گەشتیارانەی کە دوای تەواوبوونی ماوەی ڤیزاکانیان، خۆیان دەدزنەوە و هەوڵی مانەوەی نایاسایی دەدەن، یان داوای پەنابەری دەکەن، یان بەرەو بەریتانیا بەڕێ دەکەون. بەم سیستەمە نوێیە، کاتی مانەوەی گەشتیار بە وردی دیاری دەکرێت و ناتوانێت خۆی بدزێتەوە.
ئەگەر چوونەژوورەوەی گەشتیارێک بۆ وڵاتێکی شینگن ڕەت کرایەوە، ئەم زانیارییە لە فایلە دیجیتاڵییەکەیدا تۆمار دەکرێت و لە داهاتوودا کاریگەری دەبێت لەسەر کەیسی وەرگرتنی ڤیزای نوێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستەمەکە ڕێگری لە فێڵکردن دەکات لە پرۆسەی داواکردنی پەنابەریدا. بۆ نموونە، ئەگەر گەشتیارێک لە فەرەنسا دابەزێت و بچێت لە ئەڵمانیا داوای پەنابەری بکات، سیستەمەکە دەستبەجێ ئاشکرای دەکات و دەینێرنەوە بۆ فەرەنسا بۆ ئەوەی لەوێ کار لەسەر دۆسیەکەی بکرێت. بە هەمان شێوە، ئەگەر گەشتیارێک لە سوید دابەزێت و بچێتە هەنگاریا، سەرجەم زانیارییەکان لەسەر کاتی داخڵبوونی لای دەسەڵاتداران دەبێت و دەرفەتی فێڵکردنی تێدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا هەنگاوەکانی پێدانی وڵاتینامەی بە هاووڵاتیانی کورد دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە




