باندێکی سەر بە ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسێک و کوڕی سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە دەکوژن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 تشرینی یەکەم

دیمەنی دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی غەززە. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەکشەممە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان باندێکی چەکداریی کە ئیسرائیل پشتگیرییان دەکات و هێزە ئەمنییەکانی کەرتی غەززە ڕووی دا، چەندین کەس کورژان لەوانە کوڕی سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس و ڕۆژنامەنووسێکی دیار و چەندین کەسیش برینداربوون.
وێنە گەورەکە: لە چەند مانگی ڕابردوودا باندی چەکدار بە پاڵپشتیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دروست بوون، بەشێکیان تایبەتمەندن لە دزینی یارمەتییەکان و موڵک و ماڵی تایبەت، هەندێکی دیکەیان وەک گرووپەکەی یاسر ئەبو شەباب لە ژێر پاراستنی سوپای ئیسرائیل دژی چەکدارانی حەماس و گرووپەکانی دیکە چالاک بوون و شەڕیان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی غەززە ئاشکرای کرد، کوڕی باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کوژراوە. هاوکات ساڵح جەعفەراوی، ڕۆژنامەنووس لە گەڕەکی سەبرا لە شاری غەززە لەلایەن گرووپەکانی دەرەوەی یاساوە کوژرا.
ئەو سەرچاوەیە بە کەناڵی "ئەلجەزیرە"ـی قەتەریی ڕاگەیاندووە، ئەو باندە ئاوارەیان کوشتووە کاتێک لە باشووری کەرتی غەززەوە دەگەڕانەوە بۆ شاری غەززە و وتیشی؛ هێزە ئەمنییەکان لە ناو شاری غەززە گەمارۆی ئەندامانی باندەکەیان داوە و کار بۆ دەستگیرکردنیان دەکەن و سوورن لەسەر سەپاندنی یاسا و لێپرسینەوە لەگەڵ تۆمەتباران.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، دەرگای تەوبە و لێبوردنی گشتی بۆ هەموو ئەو کەسانە کراوەتەوە کە پەیوەندییان بە باندەکانەوە کردووە بەڵام دەستیان لە تاوانی کوشتن نەبووە.
وەزارەتەکە داوا دەکات، ئەو تۆمەتبارانە دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا خۆیان ڕادەست بکەن کە ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێدەکات و یەکشەممە 19ـی 10ـی 2025 کۆتایی پێبێت، بۆ ئەوەی باری یاسایی و ئەمنی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و فایلەکانیان بۆ هەمیشە دابخەن. وەزارەتەکە هۆشداریی دا ئەگەر خۆیان ڕادەست نەکەن بە تووندی سزا دەدرێن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەها ئەعرەجی: هەوڵ دەدرێت ناتەبایی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات






