سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا: ئەگەر کەس ناوێرێت من دەچمە لای ئۆجەلان
- هەواڵ
- 13 تشرینی یەکەم

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا ڕایدەگەیێنێت کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، بووەتە پێویستییەکی حەتمی و دەڵێت: سەرخستنی پرۆسەکە، هەنگاوی بوێرانەی پێویستە. ئەگەر کەس ئامادە نییە ئەو ڕیسکە بکات و نایەوێت بچێت، من دەچمە ئیمراڵی و لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبمەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە گڵۆپی سەوزی بۆ چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە بۆ لای ئۆجەلان هەڵکرد، پەروین بوڵدان دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئاماژەی بۆ چوونی شاندێکی پێنج کەسی لە کۆمیسیۆنەکە بۆ لای ئۆجەلان کرد. ئەمەش هەر لە سەرەتای ئەم پرۆسەیەوە یەکێک بووە لە داواکارییە هەرە سەرەکییەکانی دەم پارتی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: بولەنت ئارنچ، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، بەبێ قسەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو کەسەی هێشتا زۆرترین کاریگەری لەسەر پەکەکە هەیە و بە گواستنەوەی قسەکانی ئەو لە زاری دووەمەوە، پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێشناچێت و دەڵێت: پێویستە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵدا بکرێت و گوێی لێ بگیرێت. دواتر ڕای گشتی بە ڕاشکاوی لە قسەکانی ئاگادار بکرێتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بولەنت ئارنچ جەخت لەوە دەکاتەوە بە پشتگوێخستن پرسی کورد چارەسەر ناکرێت و دەڵێت: پێویستە ئەم کۆبوونەوەیە لەژێر چاودێری ئەم دامەزراوانە ئەنجام بدرێت کە بەرپرسیاری سیاسی و ئاکاریان لەسەرشانە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە. ئەگەر نەتوانرا پەرلەمانتارانیش سەردانی ئۆجەلان بکەن، با ئەو ئەرکە بە کەسانێک بسپێررێت کە لای خەڵک ڕێزلێگیراون. کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن، نەک بە بێدەنگی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بولەنت ئارنچ یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئاکپارتی لە قۆناغی پێشووی پرۆسەی ئاشتی (2013-2015)، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بووە و لە 2002 ـیشەوە تاکوو 2007 سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





