
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ کوژرانی سەفا مەشهەدانی، کاندیدی پەرلەمانی عێراق دەربڕی، مەشهەدانی ڕایگەیاند، پەرلەمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە پێکدەهێنێت.
وێنە گەورەکە: درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سەفا حوسێن مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق کوژرا، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنراوەتەوە و بەهۆیەوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی لە ڕاگەیێنراوێکدا، داوای لە حکومەت و لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کرد، "ڕێوشوێن و لێکۆڵینەوەی پێویست بگرنەبەر و لیژنەیەک پێکبهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لەم تاوانە قێزەونە، بۆ دەستنیشانکردنی تاوانباران و گەیاندنیان بە دادگا بۆ ئەوەی سزای شیاوی خۆیان وەربگرن".
دووپاتیشی کردەوە کە "پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە تیرۆریستییەکە، کە کەسایەتییەکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی کردە ئامانج لەپێناو دادگاییکردنی هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بەو کردەوەیە هەبووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






