
دیمەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەپێی خشتەی گەشتەكانی هێڵی فڕۆكەوانیی توركیش ئێرلاین؛ ڕۆژی 3ـی مانگی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەست پێدەكەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا لە ڕۆژی 9ـی ئەم مانگە و كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕهجهب تهيب ئهردۆغان، سهرۆككۆمارى توركيا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕهجهب تهيب ئهردۆغان، سهرۆكى كۆمارى توركيا دووپات دهكهينهوه كه له كۆبوونهوهكهيدا لهگهڵ نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، فهرمانى دا گهشته ئاسمانييهكانى هێڵى فڕۆكهوانيى توركيا بۆ سلێمانى دهست پێبكهنهوه.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هێڵی ئاسمانیی 'توركیش ئێرلاین' سیستمی فرۆشتنی تكتی گەشتی ئاسمانیی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كارا كرد، یەكەم گەشتیش لەنێوان توركیا و سلێمانی لە ڕۆژی سێی مانگی داهاتوو دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 15-10-2025، دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا ئاگادارینامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد.
لەم ڕوانگەیەوە، دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی ووڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە.
لەلایەكی دیكەوە: کۆمپانیایێکی گەشتوگوزاری بۆ ئاڤا پشتڕاستی كردەوە و ڕایگەیاند ڕۆژی 3ـی 11، یەكەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بەرەو توركیا لەكاتژمێر 02:30 خولەکی شەو دەبێت و خەڵكێكی زۆریش لەئێستاوە تكتی داوا كردووە.
باکگراوند: تورکیا لە ڕۆژی 3ـی نیسانی 2023 بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەموو فڕۆکەخانەکانی تورکیای دەرکرد، ماوەی زیاتر لە 31 مانگە هیچ گەشتێك لەنێوان سلێمانی و توركیا ئەنجام نەدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






