فڕۆکەکانی پاکستان کابول و قەندەهاریان بۆردوومان کرد و ئەفغانستان داوای ئاگربەست دەکات

شەیری بکە لە:
فڕۆکەکانی پاکستان کابول و قەندەهاریان بۆردوومان کرد و ئەفغانستان داوای ئاگربەست دەکات

دیمەنی دوای هێرشەکانی پاکستان بۆسەر ئەفغانستان. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لە دوای چەند هەفتەیەک لە گرژیی و ئاڵۆزی و پێکدادانی سەربازی لەسەر سنوور، ئەمڕۆ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان گەیشتە لووتکە. فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان هێرشی ئاسمانییان کردە سەر دوو شاری گرنگی ئەفغانستان، لەوانەش کابولی پایتەخت و قەندەهار، کە وەک پایتەختی تاڵیبان ناسراوە و سەرکردە باڵاکانی تاڵیبانی ئەفغانستان تێیدا نیشتەجێن.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند هەفتەیەکە سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتی پاکستان و ئەفغانستان بوونەتە گۆڕەپانی شەڕێکی پچڕپچڕ. هەرچەندە ئەفغانستان لە ڕووی سەربازییەوە لاوازترە بە بەراورد بە پاکستان کە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و فڕۆکە و مووشەکی پێشکەوتووە، بەڵام هێزەکانی ئەفغانستان بەردەوام هێرشیان لەسەر سنوورەوە ئەنجام دەدا و زیانیان بە پاکستان دەگەیاند. جگە لەوەش، گرووپی چەکداری "تاڵیبانی پاکستان" کە جیاوازن لە تاڵیبانی ئەفغانستان و بە پشتیوانیی ئەفغانستان هێرش دەکەنە سەر پاکستان، لە ناوخۆدا زیانیان بە وڵاتەکە گەیاندووە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەهۆی ئەم گرژی و پێکدادانانەوە، سەدان کەس لە هەردوو لا، لە سەرباز و هاووڵاتیی مەدەنی، کوژراون. ئەمڕۆ پاکستان لە وەڵامدا فڕۆکەی جەنگیی بەرز کردەوە و هێرشی ئاسمانی قورسی کردە سەر چەند ئامانجێک لە کابول و قەندەهار. بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکان زۆر گەورە بوون و زیانێکی زۆریان گەیاند.

زانیاریی زیاتر: دوای ئەم هێرشانە، حکومەتی کاتیی تاڵیبان لە ئەفغانستان نیگەرانیی خۆی دەربڕی و داوای ئاگربەستی کرد و داوای ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی کرد. پاکستان داواکەی ئەفغانستانی پەسەند کرد و ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هێرش ناکات و شەڕەکە ڕادەگرێت. وتەبێژێکی پاکستان ئاماژەی بەوەدا کە "دوای ئەو 48 کاتژمێرە قسەیەکی تری لێ دەکەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ